دکتۆر سەردار عەزیز، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە ئیرلەند، لەوەڵامی چەند پرسیارێکی زاگرۆس پۆست تیشکدەخاتە سەر سیاست و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەو پێشیوایە ” کورد له رۆژهه‌ڵات نه خاوه‌ن هێز یان به‌ره‌یه‌كن نه خاوه‌ن گوتارێکی تۆکمه‌ن”.
دەقی دیداری زاگرۆس پۆست لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیز
زاگرۆس پۆست: رۆڵی ئێران لەناوچەكە‌و دەورونەقشی حكومەتی تاران لە قەیران‌و كێشەكانی وڵاتانی دراوسێ‌و ناوچەكە چۆن دەبینیت؟
د. سەردار عەزیز: تریتا پارسی که یه‌كێكه له لۆبیکه‌ره‌كانی وڵاتی ئێران له ئه‌مریکا نامه‌ی دوکتۆراکه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران-ئیسرائیل- ئه‌مریکایه. تریتا زۆر نزیکه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نه‌زیف-ه‌وه. ده‌قی کتێبه‌كه‌ی تریتا نامه‌ی دوکتۆراکه‌یه‌تی له زانکۆی جۆن هۆپگینز له ژێر سه‌رپه‌شتیاری فرا‌نسیسی فۆکۆیامادا نوسراوه. مه‌به‌ستم له ئاماژه‌دان به‌م زانیاریانه ئه‌وه‌یه که ده‌قی کتێبه‌كه‌ی تریتیا ته‌نها نامه‌ی دوکتۆرا نیه به‌ڵکو دیدی وڵاتی ئێرانه، به شێوازێکی ناراسته‌وخۆ. ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌دا سه‌رنجی منی ڕاکێشا ئه‌وه‌بوو که چ په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆز له نێوان ئێران و عه‌ره‌بدا بوونی هه‌یه، چه‌ندێک ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه مێژووییه وه‌ک بارێکه به سه‌ر حاکمانی ئێرانه‌وه له مامه‌ڵه‌كردنیان له گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، تریتا باس له خۆ به که‌مزانین ده‌كات له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب. ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه که ڕه‌گی مێژووی و ئاینی و که‌لتوری و زمانه‌وانی و ئابوری و جیوپۆله‌تیکی زۆری هه‌یه هه‌موو پاڵنه‌ری داڕشتنی سیاسه‌تی ئێرانن به‌رامبه‌ر وڵاتانی رۆژئاوای سنوری ئێران، به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی. ئێران ده‌خوازێت پانتایی سنوری فراوان بکات، پانتایی قه‌ڵه‌مڕه‌وی فراوانتر بکات. وه‌ك ده‌زانین ئێران له هه‌موو لایه‌نێک زیاتر له رۆژئاواییه‌وه رووبه‌رووی مه‌ترسی بوه‌ته‌وه له لایه‌ن عێراقه‌وه به هاوکاری هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی. به‌م پێیه هه‌تا ئێران سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی فراوان بکات ئه‌وا له رووی ئاسایشی ناوخۆیه‌وه مه‌ترسی که‌متری له سه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه کرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی جیوپۆله‌تیکی ده‌وڵه‌ته.
زاگرۆس پۆست: بەبڕوای تۆ مەبەستی ئێران لەدەستوەردانی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەكاروباری ژمارەیەك لەوڵاتانی ناوچەكە چیە؟
د. سەردار عەزیز: مه‌به‌ستی ئێران مانه‌وه‌یه‌تی، به‌هێزبوونیه‌تی، هه‌بوونی ده‌سته له دارشتن و گۆڕانکاری له ناوچه‌كه‌دا، بوونه به وڵاتێکی کاریگه‌ر، ململانێێ نه‌یاره‌كانیه‌تی. لێره‌وه ئێران بۆ فراوانکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌موو کارته‌كانی به‌کارده‌هێنێت له ئاین، تایفه، ئابوری، هاوسه‌نگی هێز. ئێران له په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێی له رۆژئاوا چه‌ند ئامانجێکی هه‌یه: یه‌كه‌م، بوون به مه‌رجه‌ع یان ناوه‌ند، دووه‌م، کپکردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ترسیه‌ك له سه‌ر سنوری، سێیه‌م، بوونی ئێران به وڵاتێک که هیچ گۆڕانکاریه‌ك له ناوچه‌كه‌دا به‌بێ به‌شدارکردنی ئه‌و روونه‌دات، چوارهه‌م، به‌كارهێنانی ناوچه‌كان و هێزه دۆسته‌كان له یاری هاوسه‌نگی هێزدا له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها له مامه‌له له گه‌ل وڵاتانی زلهێز.
ئێران له‌م رێگایه‌و ئاسایش بۆ سنوری دابین ده‌كات، ده‌بێت خاوه‌ن هێز، ده‌توانێت فشار بخاته سه‌ر نه‌یاره ناوچه‌یه‌كانی به‌تایبه‌تی سعودیه و میسر و ئیسرائیل.
زاگرۆس پۆست: پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان تا چ رادەیەك ئاساییە؟ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەماوەی پێشوودا رەحیم سەفەوی راوێژكاری عەلی خامەنەیی وتبووی كە سنورەكانی رۆژئاوای ئێران هەتا لوبنان دەگات، پێتوایە ئێران چۆن چاو لەهەرێمی كوردستان دەكات؟
د. سەردار عەزیز: وه‌ك ده‌زانین له سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌تا سنوری ئێران پانتاییه‌كی شلۆقه، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌قامگیر وتۆکمه‌ی تیادانیه. ئێران وه‌ك وڵاتێک دۆخێکی وه‌ها وه‌ك داوه‌تێکه بۆی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی دابڕێژێت. یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌رکردنی یه‌كتره له پانتاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆیان. له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌تا مه‌حمود قه‌جه‌ر (گوندێكی سه‌ر سنوری نێوان ئیران و هه‌رێمی کوردستانه) پانتاییه‌كه که ململانێی هێز ناوچه‌یی تیایدا به زه‌قی به‌رێوه ده‌چێت.
زاگرۆس پۆست: لەكاتێكدا ئێران تا ئێستا لە ژێر ئابلۆقە نێودەوڵەتییەكانە‌و بەئاسانی ناتوانێت بەرهەمە نەوتییەكانی بفرۆشێت، تۆ وەك پسپۆڕێكی نێودەوڵەتی بواری نەوت، هەواڵی ئەم دواییەی میدیاكان سەبارەت بە راكێشانی دوو هێڵی گواستنەوەی نەوت و گاز لەنێوان ئێران‌و هەرێمی كوردستان چۆن لێكدەدەیتەوە؟
د. سەردار عەزیز: ئێران وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له غازه‌وه، به‌ڵام به ئاسانی ئه‌م غازه‌ی بۆ نافرۆشرێت، له به‌ر هۆکاری ئابڵۆقه‌ی ئابوری و جوگرافی. وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران جگه له تورکیا هیچیان پێویستیان به غازنیه یان ئه‌گه‌ر پێویستیان پێی بێت هێنده خاوه‌ن ده‌رامه‌ت نین وه‌ك ئه‌فغانستان و پاکستان، بۆیه ئێران زیاتر جه‌خت له سه‌ر کشان به‌ره و رۆژئاوا یان ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه گرێبه‌ستی نێوان ئێران و تورکیا له بواری غازدا مایه‌ی ئه‌وپه‌یوه‌ندیه چره‌یه که له نێوان دوو وڵات‌دا هه‌یه. لێره‌دا ده‌بێت به کورتی باس له سروشتی گرێبه‌ستی غاز بکه‌ین له به‌رامبه‌ر نه‌وتدا. غاز شل نیه وه‌ك نه‌وت هه‌تا بتوانرێت به ئاسانی بگوێزرێته‌وه بۆیه پێویستی به بۆڕیه. ڕاکێشانی بۆڕی یانی تێچوون، ئاسایش، گڕێبه‌ستی درێژخایه‌ن، هه‌روه‌ها پشت‌به‌ستن به‌یه‌كتر (دیپێندینسی). هه‌موو ئه‌م خه‌سڵه‌تانه وه‌ها ده‌كات که غاز نه‌ك ته‌نها وه‌ك کاڵایه‌كی ئابوری به‌ڵکو وه‌ك ئامرازی داڕشتنی په‌یوه‌ندی سیاسی درێژخایه‌ن دابنرێت. ئه‌مه به‌شێکه له دیپلۆماسی وزه که ئێران له هه‌وڵیدایه. به‌م پێیه ئێران ده‌خوازێت هه‌رێم بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن به خۆیه‌وه ببه‌ستێت، له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا ڕاکێشانی بۆڕی غاز ده‌بێته هۆکاری هاتنه‌ئارای ئامرازی دیپلۆماسی و فشاری سیاسی زیاتر، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو غازی ئێران به‌كاربێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی کاره‌با. له هه‌مانکاتدا ڕه‌نگه هه‌رێم ببێته شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی غازی ئێرانی بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌كه، یان گه‌یشتن به سه‌ر به‌نده‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست، یان نزیک بوونه‌وه له پرۆژه‌كانی برتش پترۆلیوم که غاز له ئاسیای ناوه‌نده‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌گوێزێته‌وه. که‌واته گومان ده‌كرێت که ئامانجی کورتخایه‌ن، مامناوه‌ند، و درێژخایه‌ن هه‌بێت له پرۆژه‌كه‌دا له گه‌ڵ ئامانجی سیاس و ئابوری. له هه‌مانکاتدا بۆ سنوردارکردنی باڵاده‌ستی تورکیا له‌مبواره‌دا.
وه‌ك ده‌زانین له ساڵانی ڕابوردوو به هۆی ئابلۆقه‌وه ئێران دوره‌په‌رێزبوو له که‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم به‌ڵام ئێستا که ئه‌گه‌ر لابردنی یان سوککردنی ئابلۆقه هاتوه‌ته ئاراوه ئه‌وا ئێران ده‌خوازێت پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت پێگه‌ی خۆی قایم بکات.
زاگرۆس پۆست: ئێران لە دێزەمانەنەوە‌و بە درێژایی بزوتنەوەی كوردیی، پرسی كوردی وەك كارتێك بە دژی كورد بەكارهێناوە، بەلەرچاوگرتنی گۆڕانكاریی لە بەشەكانی دیكە كوردستان‌و ئەووڵاتانەی كوردی تیا دەژین، سیاسەتی ئێران سەبارەت بە كوردی رۆژهەڵات‌و بەتایبەتی تر لەمەڕ بزوتنەوەی حەقخوازانەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەكوێ دەگات؟
د. سەردار عەزیز: له ڕاستیدا کێشه‌ی کورد به‌مجۆره‌یه. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و وڵاته‌ی کورد کێشه‌ی له گه‌ڵدا هه‌یه به‌هێز و سه‌قامگیربێت ئه‌وا له قازانجی کوردنیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتێکی دیکتاتۆریش بێت. ئێران وه‌ها چاوه‌ڕوان دەكرا که له ژێر فشاری ئابوری‌دا ناچاربێت به‌ره‌وه چاکسازی بڕوات، به‌ڵام پاش دانوستان و ئه‌گه‌ری رێککه‌وتن که له ئه‌نجامدا لابردن یان سوککردنی ئابلۆقه ئه‌وا ئێران به‌و ئاراسته‌ی‌دا ناڕوات که ببێته هۆی چاکسازی و گۆڕانکاری ناوه‌كی به‌ڵکو زیاتر هه‌وڵی لاسایی مۆدێلی چینی ده‌دات. به‌م پێێه ده‌خوازێت ده‌ره‌وه ڕازی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوه‌وه. ئه‌مه له سودی کورد نیه.
له لایه‌كی تره‌وه ئێران وڵاتێکه که ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی کرداریه‌تی، ئه‌مه جۆرێکه له روپۆشینی گۆڕانکاری. بۆ نموونه ئابوری به‌رگری که زۆر باسی لێوه‌ده‌كرێت هیچ نیه جگه له جۆرێک له بڕه‌ودان به که‌رتی تایبه‌ت. به‌م پێیه له ناوه‌وه بۆ چاکسازی حکومه‌ت له هه‌وڵی هێنانی که‌رتی تایبه‌ته بۆ له سیاسه‌ت خستنی قه‌یرانه‌كان. زۆرێک قومار له سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێرانی و به‌رگری لاوانی ئێران ده‌كه‌ن بۆ بردنی ئێران به ئاراسته‌یه‌كی تردا به‌ڵام من هیچ هیوایه‌کم به لاوان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێرانی نیه. مێژووی ئێران مێژووی کرداری په‌رچه‌كرداره. کاتێک خه‌ڵك له ئاین بێزاره ئه‌وا به ئاسانی به‌ره‌و که‌لتوری ناسیونالیزمی ئێرانی ده‌برێن که جیاوازی هێنده‌ی نیه له گه‌ڵ دۆخی ئێستادا چونکه باوه‌ر به ناوه‌ندگه‌رایی و باڵایی که‌مینه‌یه‌ك به سه‌ر ئەویتردا زیاتر ده‌كات.
له لایه‌کی تره‌وه کورد له رۆژهه‌ڵات نه خاوه‌ن هێز یان به‌ره‌یه‌كن نه خاوه‌ن گوتارێکی تۆکمه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو هێنده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزده‌كات و باری کورد لاوازده‌كات. له ده‌ره‌وی سنوری ئێران به تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستان ئێران له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌ستی کاریگه‌ری هه‌یه: له رووی ئابوری، سیاسی، سه‌ربازی، لۆجستی، جیوپۆله‌تیک، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند و زۆری تر. ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه که چۆن خاکی هه‌رێم نه‌بێته جێگای ململانێی ئێران و نتورکیا، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كی بێلایه‌نانه له گه‌ڵ هه‌ردوولادا پێویسته.
زاگرۆس پۆست: لەم رۆژانەی دواییدا لەلایەن پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ئۆرگانێك بەناوی “كۆدار” بۆ بەڕێوەبردنی ئێران رادەگەیەنێت‌و داوای دانوستان لەگەڵ ئێران دەكات. ئەگەرچی ئێران بەخێرایی وەڵامی دایەوە‌و رەتیكردەوە. كۆدار لای تۆ چی دەگەیەنێت‌و پێتوایە تا چەند كاریگەریی لەسەر دۆخی كورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت؟
د. سەردار عەزیز: دیاره دانوستان یان هه‌وڵدان بۆ دانوستان خراپ نیه ئه‌گه‌ر زه‌مینه له بار بێت. به‌ڵام پژاک ده‌بێت له‌وه ئاگاداربێت که تورکیا و ئێران له هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاوازن. ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له تورکیادا روویدا له ساڵانی ڕابووردوودا له ئێران رووی نه‌داوه. له هه‌مانکاتدا ئێران وڵاتێکی نه‌وتیه. له وڵاتی نه‌وتیدا کرانه‌وه یان گۆڕانکاری زۆر ئه‌سته‌مه چونکه حکومه‌ت له رووی ئابوریه‌وه پێویستی به خه‌ڵك نیه. ڕه‌نگه پژاک خوێندنه‌وه‌ی بۆ دۆخه‌كه وه‌ها بێت که ئێران ده‌خوازێت بێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌ت بۆیه ڕه‌نگه چانسێک بۆ دانوستان بدات له پێناو ئاسانکردنی پرۆسه‌ی هاتنه‌وه‌ی بۆ نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. دیاره هه‌ڵسه‌نگاندنێکی لۆژیکیه به‌ڵام وه‌ها پێده‌چێت که دۆخه‌كه له بار نه‌بێت یان ئێران وه‌ها بیر نه‌كاته‌وه. ڕاگه‌یاندنی کۆدار گۆڕانکاریه‌که له پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ گۆڕانکاری له دیدی و دۆخی پژاکدا.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: د. سەردار عەزیز