دوای ده‌ساڵ بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان هونه‌رمه‌ندی ناسراو شارام نازری کۆنسێرتی خۆی له چوارچێوه‌ی گروپی فرده‌وسی له شاری کرماشان پێشکه‌ش بکات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی ئێران موزیک رۆژانی یه‌ک‌و دووی جۆزه‌ردانی داهاتوو کاتژمێر 9ی شه‌و کۆنسێرتی شارام نازری به‌ڕێوه ئه‌چێت.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه چه‌ند به‌ش له کۆنسێرته‌که به پێی مۆسیقای مه‌قامیی ته‌مبور پێشکه‌ش ده‌کرێت که مۆسئقای دێرین‌و پیرۆزی کوردانی یارییه.
له کۆنسێرته‌که‌دا بێجگه له ته‌نبور سازه‌کانی عود، دیوان، که‌مانچه، هارپ‌و ده‌ف‌و چه‌ند سازی تری نوێ به‌شداریی ئه‌که‌ن.