شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

چالاكێكی سیاسی كورد لە شاری سنە دەسبەسەركرایەوە

فایەق تاشان وەرزشوان‌و چالاكی سیاسی پاش گەمارۆدرانی ماڵەكەی لە گەڕەكی حاجیاوای شاری سنە، سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندان كرایەوە.

ئەم چالاكە سیاسیە كوردە ساڵی رابردوو بە یەكساڵ زیندان مەحكوومكرا كە دواتر بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی ئازاد كرا، بەڵام رۆژی شەممەی رابردوو 20ی گوڵان سەرلەنوێ دەسبەسەرو راپێچی زیندانی سنە كرایەوە.

ناوبراو چەندین جار لە لایەن كاربەدەستانی دادگا داوای گەڕانەوەی بۆ زیندانی رەتكردوەتەوە‌و هاوكات تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە سیاسیەكانی كوردەكان خراوەتە پاڵی.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.