پلانی نوێی په‌که‌که بۆ رۆژهه‌ڵات وڵامێکه له بێ ئاڵتێرناتیڤی‌و دواکه‌وتوویی زۆربه‌ی حزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان، یا ده‌سپێشخه‌رییه‌کی بوێرانه‌ی بکه‌رانی بۆ ته‌شه‌نه‌ی زیاتر له کوردستانی گه‌وره‌دا،…یا هه‌ردووکیان؟
– ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له راگه‌یاندنه کوردییه‌کان له بناری قه‌ندیل بوون، له پرێس کۆنفرانسێکدا راگه‌یه‌نراوه بڕیاره PJAK بچێته ناو دامه‌زراوێکی نوێ به ناوی KODAR که به تازه‌یی دامه‌زراوه‌و ئه‌مڕۆ له قه‌ندیل ئاشکرا کراوه.
– تایبه‌تمه‌ندیه‌کی باش‌و جێی بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه بۆ په‌که‌که ئه‌وه‌یه که وه‌ک چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌لماندی ئه‌توانێت رۆژهه‌ڵاتیش ببه‌سێت به کاکێشانی فکری‌و میدیاییه‌وه، زۆربه‌ی لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له دووره‌وه بینه‌ری رووداو‌و قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵات بن‌و پژاک(تا ئێسته) ببێته وێستگه‌یه‌کی جدی هه‌ڵوێستگرتن‌و قسه‌کردن به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی.
– لایه‌نی لاوازیی راگه‌یاندنه‌که‌ش که‌م نییه، ئه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌تی(له ده‌قی راگه‌یاندنه‌که‌وه):
‘گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه شوناسخواز و ئازادیخوازیه‌که‌ی به ساڵانه بۆ پاراستنی هه‌بوون و ئازادی، تێکۆشان ده‌کات. به پێی ئه‌زموونی مێژوویی خۆی، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تێپه‌ڕاندووه.’
(تێبینی: کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی له سه‌دساڵی رابردوو به گشتی‌و رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ئه‌زموونی مێژوویی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ش به‌وهۆیه‌وه بووه که زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی کورد پشتیان به عه‌شیره‌و کلاسیزمی کاریزمای رێبه‌ری به‌ستووه به بێ فه‌لسه‌فه‌و جیهانبینیی مۆدێرن)
‘مۆدێلی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه به دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کده‌ست و یه‌ک ره‌نگ، دژایه‌تی و نکۆڵی له هه‌موو ئه‌و ره‌نگ و جیاوازیانه ده‌کات که له نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌بوونیان هه‌یه.’
(تێبینی: مۆدێلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه دژایه‌تی‌و نکۆڵی له هه‌موو ره‌نگ‌و جیاوازییه‌کان ناکات، بگره به پێچه‌وانه‌وه ئاسانکاریی بۆ ئه‌کات، به‌ڵام ئه‌و ئاسانکارییه له‌ڕووی که‌مییه‌وه ناپێویسته‌و له ڕووی که‌یفیه‌وه سه‌رمایه‌داری، کێشه‌که ئه‌وه‌یه نه‌ک به ره‌سمی نه‌ناسینی جیاوازیه‌کان له ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا، چونکه هه‌موومان وڵاتانی ئوروپای رۆژاوا ئه‌بینین که ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ن‌و هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌کانیش تێیدا جێیان بووه‌ته‌وه)
‘که‌مترین مه‌رجی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی که KODAR بتوانێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ژێر بانێکی سیاسی هاوبه‌ش به‌سه‌ربه‌رێت، په‌سه‌ندکردنی ستاتۆی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیمۆکراتیک له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه.’
(تێبینی: دیاریکردنی ئاستی که‌مترین مه‌رج بۆ کۆماری ئیسلامی، به واتای دداننان به‌و رژیمه‌یه به‌و مانایه‌ی سیستمی نوێ ده‌توانێت له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوکه‌وت بکات له حاڵێکدا له دوا هه‌ڵوێستی KCKدا ئه‌وان بێهیوایی خۆیان له درۆ‌و بێبه‌ڵێنیی رۆحانی ده‌ربڕیبوو؛ کوجا مه‌رحه‌با؟)
‘KODAR، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه هێرشکاره ده‌ره‌کییه‌کان و ده‌ستێوه‌رده‌انی هێزه پاوانخوازه ناوخۆییه‌کان و هاوکات ده‌ستێوه‌ردان و هێرشی چینی ده‌سه‌ڵاتخوازی ناوکۆمه‌ڵگا، خاوه‌نی هێزی پاراستی زاتییه.’
(تێبینی: دیاره له سیستێمی نوێ‌دا شتێک جێی HRK_باڵی سه‌ربازیی PJAK_ ئه‌گرێته‌وه‌و ئه‌م هێزه‌ش روبه‌ڕوی هێزه پاوانخوازه ناوخۆییه‌کان ده‌بێته‌وه، به زانینی ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیستێمه نوێیه هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتدا نییه‌و ده‌قی ئه‌و وشه‌یه‌ش چه‌ندجار لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌رامبه‌ر به یه‌ک به‌کاریان هێناوه، ئه‌م دێڕه به واتای هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ری ناوخۆیی دێت.)
‘KODAR کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاره‌سه‌ری دیمۆکراتیانه‌ی کێشه‌ی کورد و کێشه‌کانی دیمۆکراسی له ئێران بانگهێشتی دیالۆگ و موزاکه‌ره ده‌کات و ئاماده‌بوونی خۆی له پێناو کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتیانه ئیعلان ده‌کات.’
(ئه‌م دێڕه‌ی کۆتایی له‌گه‌ڵ دێری پێشوو که هێرشبه‌رانه‌و مه‌نتقیتره ناته‌بایه، به‌و مانایه که هه‌موو که‌سێکی سیاسی به نه‌رمترین روانینی بۆ کۆماری ئیسلامی گومانی له‌وه‌دا نییه که ئه‌و رژیمه ئاماده نییه ددان به مافی کورددا بنێت ته‌نانه‌ت وه‌ک خۆی ئه‌ڵێت وه‌ک ‘قوم’یش، بۆیه ئه‌م داخوازییه به‌ڕای من ئه‌چێته یانه‌ی دیپلۆماسییه‌کی نزمه‌وه‌و نابه‌جێیه.)