هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئازادیی راگەیاندن واتە 13ی گوڵان، رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور بۆ یەكەمین جار ریزبەندی 100 قارەمانی بواری رۆژنامەنووسی لە جیهان بڵاوكردەوە كە عەدنان حەسەن پوور رۆژنامەنووسی لاوی رۆژهەڵاتی لەو ریزەدایە.
رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور كە خاوەنی هەڵبژاردنی رۆژی جیهانی ئازادی راگەیاندنە هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو لیستە 100 كەسیەی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەم 100 كەسە بە قارەمانەتی خۆیان خەبات بۆ پەرەسەندنی ئازادیو چەسپاندنی بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ دەدەن.
شایانی باسە، لە نێو ئەو ریزبەندیە 100 كەسیە عەدنان حەسەن پوور رۆژنامەنووسی بەندكراوی كوردی تێدایە كە لە پێناو ئازادی رادەربڕین بەرەوڕووی سزایەكی گەورەی نامرۆڤانە بوەتەوە.