لە دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی وانەی کوردییان ھەڵبژارد

لە پارێزگای دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانەی کوردییان ھەڵبژارد.

 ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە قوتابخانەکانی دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی خوێندنی وانەی زمانی کوردییان ھەڵبژارد.

 لە قۆناخی ٥ و ٦ دا ٧٥ ھەزار قوتابی وانەی ئایین، ٢٨ ھەزار و ٧٦٠ قوتابی وانەی بیرکاری، ٢٦ ھەزار و ٣١٥ قوتابی وانەی ژیانی پێغەمبەر، و ٢٤ ھەزار و ٦٥٥ قوتابی وانەی فێربوونی قورئانی پیرۆز، و ١٧ ھەزار و ٦٢٣  وانەی زمانی بێگانە و ١٣ ھەزار ٢٣ قوتابیش وانەی زمانی کوردییان ھەڵبژارد.

 بە گوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردەی تورکیا  قوتابیان دەتوانن لە ھەفتەیەکدا ماوەی دوو سەعات وانەی ھەلبژاردە  وەربگرن.

محەمەد حادی ئاخرباش بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی  پەروەردەی  دیاربەکر بۆ ئانادۆڵو باسی وانەی ھەلبژاردەی کرد و گوتی: لە دیاربەکر لە قۆناخی ٥ و ٦دا، ٧٥ ھەزار  قوتابیمان ھەیە، ھەفتانە  دوو سەعەت وانەی ھەلبژاردەیان ھەیە و رێژەی خوێندنی وانەی کوردی لە ناو وانەکانیتردا %٢٠ـە . قوتابی ئەم دوو قۆناخە زیاتر دەیانەوێ وانەی بیرکاری بخوێنن.

 لەبارەی مامۆستای زمانی کوردیشەوە ئاخرباش گوتی: “تا ئێستە ھیچ مامۆستەیەکی پسپۆڕیان لە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان نییە، ئەو مامۆستایانەی زمانی کوردی دەڵێنەوە پسپۆڕی زمانی کوردی نین، ھیوادارین لە ئایندەیەکی کورتدا  دەرچووانی بەشی زمانی کوردی  دەست بە وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بکەن.”

 فەدلی زامان یەکێک لە مامۆستایانی وانەی کوردی بۆ ئانادۆڵو گوتی:

 ھەندێ خێزانی قوتابیان دەیانەوێ مندالیان فێری کوردی ببێ و ھەندێ قوتابیش ھیچ کوردی نازانن و دەیانەوێ فێر زمانی دایک ببن.

 سادیە بایکان قوتابی وانەی کوردی گوتی:

 زمانی دایکم زۆر خۆش دەوێ . لەبەرئەوەی دەمەوێ زمانی کوردی فێرببم.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.