هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ناڕەزایەتی دژی گرانبوونی نرخی خانوو لە ئیسلام ئابادی رۆژئاوا

هەفتەی رابردوو كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵك لە شاری ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، دژی بەرزبوونەوەی نرخی خانوو لە بەرانبەر فەرمانداری‌و ئیدارەی كاری ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.

جەماوەری ناڕازیی رەخنەیان لە بەرپرسان گرت بە هۆی ئەوەی هیچ دژكردەوەیەكیان بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی خانوو نیە‌و لەمبارەوە كەمترخەمی دەنوێنن.

بەهمەن سەفەری سەرۆكی ئیدارەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە بابەت ئەم خۆپیشاندانە رایگەیاند، لە راستیدا ناڕەزایەتی ئەم خەڵكە كە لە دانیشتووانی مەسكەنی مێهر لە شارۆچكەی بەدرەیین، یەكەم بەرزبوونەوەی نرخی خانووەكان‌و دواتر ناڕەزایەتی بەرانبەر كەمترخەمی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتیە.

كێشە نەبوونی خانوو یان بەرزبوونی نرخی ئەم پێداویستیە سەرەتایی لە ئێران گرفتێكی گەورەی بەشی هەرە زۆری دانیشتووانیەتی كە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو بە یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكان دێتە ئەژمارو تا ئێستا دەوڵەت هیچ چارەسەرێكی ئەم گرفتەی نەكردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.