بینایەكی كۆنی شاری شنۆ ئاگری گرت

پاش نیوەڕۆی هەینی كاتژمێر 3:30 بە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە بینایەكی كۆن لە شاری شنۆ خەسارێكی زۆر وەبەر ئەو خانووە كەوت.

خانووەكە چۆڵ بووە لە كاتی ئاگركەوتنەوە هیچ كەسی تێدا نەبووە بۆیە تەنیا خەساری ماڵی بەركەوتووە.

پاش ئاگركەوتنەوەكە خەڵك بە هاوكاری هێزی ئاگركوژێنەوە توانیان ئاگرەكە رابگرن‌و پێش بە تەشەسەندنی بگرن.

كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی شاری شنۆ رەخنەیان لە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە گرتووە كە تیمەكانیان
بە خێرایی نەگەیشتوون‌و ئەمەش بە هۆی ئەوەی بانی ماڵەكە لە دار درووستكراوە كوژاندەوەی ئاگرەكە زۆری خایاند‌و خەساری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم خانووە ماوەی 80 ساڵە كە درووستكراوە‌و بە یەكێك لە ماڵە كۆنەكانی ئەو شارە ئەژمار دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.