رۆژی هەینی 10ی خەزەڵوەر هەزاران كەس لە خەڵكی ئەهواز لە كەناری رۆژئاوای كارون لەدەوری یەكتر كۆبوونەوەو بە پێكهێنانی سێهەمین زنجیرەی ئینسانیی، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ بەلاڕێدابردنی ئاوی كارون بەرەو ئیسفەهان، رەفسەنجانو ناوچەكانی ناوەندیی ئێران دەربڕیی.
ناڕازیان كارون بە هۆكاری ژیانی خۆیان دەزانن كە لە نەبوونی ئەودا گێژەڵووكەو تەپوتۆز سەرجەمی ئەوان بەرەوڕووی هەڕەشە دەكاتەوە. خەڵكی ئەهواز سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان بەم پڕۆژەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی، خوازیاری راگرتنی بوونو ئاماژەیان بەوەدا، بەلاڕێدابردنی ئاوی كارونو بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتیەكان لەوانە نەوت، زەوی كیشاوەرزیو راگرتنی ئەو بڕیارەی بەرپرسانی پارێزگا، بۆ خەڵكی ئەم ناوچە چارەنووسسازە. شارۆمەندانی ئەهواز لەسەر ئەو بڕوایەن كە لابردنی ئاوی كارون، سەرجەمی ژیانی خەڵكی ئەو پارێزگای تووشی مەترسی دەكات.