بەپێی ئامارێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان له مانگی ئوکتوبردا 979 که‌س له عێڕاق به‌هۆی توندوتیژیی‌و تهقینهوهکانەوە لەعێراقدا کوژراون.
ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی کوژرانی نیزیک 1000 که‌س له مانگێکدا ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قینه‌وه تێرۆریستییه‌کان له حاڵێک دایه که نیکولای ملادینۆڤ، نێردراوی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری عێڕاق به جیددی داوا له ڕێبه‌رانی سیاسیی ئه‌وه وڵاته کردوه که هه‌نگاوی لێبڕاو بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌و تاوان‌و کۆمه‌ڵکوژییه بگرن که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌کرێ.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که خوینڕێژیو توند‌و تیژییه‌کان له عێڕاق دوای په‌ره‌یان سه‌ند زیادی کرد که له ڕۆژی 3 ی بانه‌مه‌ڕی به‌هاری ئه‌وساڵدا هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایشی حیڕاق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی نارازییانی سوننیی ئه‌و وڵاته‌یان سه‌رکوت کرد . ملادینۆڤ له‌و باره‌وه ده‌ڵێ توندوتیژی هه‌ڕه‌مه‌کی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه، هه‌ر روژ، هه‌ر حه‌وتوو، هه‌ر مانگ ده‌یان کهسو ته‌نانه‌ت سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی عێراق دهکوژرین، یان به توندی بریندر دهبنو، ئه‌مه هێچ مانایه‌کی نیه.
شایانی باسه به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له 979 که‌س کوژراو له مانگی رابردوودا 852 که‌سیان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون و 127 که‌سیان سه‌ربازو له ئه‌ندامانی هێزی پولیس بوون. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ هه‌ر له‌و مانگه‌دا 1902 عێڕاقیش له هێرشو ته‌قینه‌وه‌کاندا بریندار بوون.