شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

گابریێل گارسیا مارکز کۆچی دوایی کرد

شه‌وی رابردوو نووسه‌ری به‌ناوبانگی کۆلومبیایی گابرییێل گارسیا مارکز له ته‌مه‌‌نی 87ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی مێکزیکۆسیتی به هۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆچی دوایی کرد.
مارکێز نووسه‌رێکی دیاری ئه‌ده‌بی جیهانیی بوو که دوای تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆلومبیا ناچاربوو ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵێت‌و بچێته مێکزیک.

کتێبه‌کانی مارکز به زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدران. ئه‌و نووسه‌ره گرنگترین که‌سی دیاری ئه‌ده‌بیی سپانیۆلیی هاوچه‌رخی جیهان بوو. دوو کتێبی ‘سه‌د ساڵ ته‌نیای‌’و ‘عه‌شق، ساڵه‌کانی کولێرا’ ناوبانگی جیهانییان ده‌رکرد.

مارکێز له لایه‌ن زۆرکه‌سه‌وه وه‌ک گرنگترین نووسه‌ری سپانیۆلی له قه‌ڵه‌مده‌درێت له سه‌رده‌می سێروانتێس، نووسه‌ری ‘دۆنکیشۆت’ه‌وه. گابریێل گارسیا مارکز ساڵی 1982 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی نۆبێل‌ی برده‌وه‌و ته‌نیا نووسه‌رێکه کتێبه‌کانی له زۆربه‌ی وڵاتاندا شانبه‌شانی ئینجیل له چاپ دراون‌و فرۆشراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.