لەماوەی 6 رۆژدا 37 كەس لەئێران لەسێدارە دراون

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەماوەی 6 رۆژدا واتە لە 4ی خەزەڵوەر تا 9ی خەزەڵەری ئەمساڵ 37 بەندكراویان لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەداوە.
لەکۆی ئەو ٣٧ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ٦ رۆژەدا لەسێدارە دراون، ١١ کەسیان کورد بوون، کە دوو کەسیان بەناوەکانی “حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور” و ” رەزا ئیسماعیلی” زیندانیی سیاسی بوون کە لەزیندانەکانی ورمێ و سەڵماس لەسێدارە دران.

هەروەها بەپێی ئەو ئاماەرە کە لەناوەندی ئاماری ئاژانسی تۆمار کراوە، لەسەرەتای هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانی لەرێکەوتی ١٢ی مانگی گەلاوێـژەوە هەتا ئەمڕۆ رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر، سەرجەم ٢٢٤ هاووڵاتی ئێــرانی لەسێدارە دراون کە لەسێدارە درانی ١٤٥ کەسیان لەماوەی ٢ مانگی یەکەمی دەوڵەتداریی رۆحانیدا تۆمار کراوە.

لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانییەوە هەتا ئەمڕۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەرجەم حوکمی لەسێدارە درانی ٢٨ هاووڵاتیی کورد لەزیندانەکانی وڵاتی ئێــراندا جێبەجێ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.