به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان، دژ به‌له‌سێداره‌دانی لاوانی کوردئاژانسی کوردپا: چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، بەیاننامەیەکیان دژبە سزای لەسێدارە دانی لاوانی کورد بڵاو کردەوە.
ئەو خوێندکارانانە رایانگەیاندووە، ئێمە وه‌ک هه‌ڵوێستی ئێستا و ڕابردوومان له‌به‌رانبه‌ر سزای لەسێدارە دانی لاوانی کورد بێده‌نگ نه‌بووین و نابین و بەو بۆنەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌کوردستان، دژ به‌ئیعدام، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) ڕاده‌گه‌یه‌نین.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
کۆمه‌ڵگای خۆڕاگری کوردستان!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن، له‌ڕۆژه‌کانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 4 و 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دیسانهوهدوو ڕۆڵه‌ی کورد (حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ری پوور و ڕه‌زا ئیسماعیلی ناسراو به‌ئیلهام مامه‌دی) به‌ده‌ستی تێرۆریست په‌روه‌ران له‌سێدارە دران و شه‌هید کران و هه‌ر له‌و ڕؤژه‌دا ١٦ لاوی به‌لووچیش بوونه‌قوربانی کردهوهنامرۆڤانهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش چه‌ند که‌س لهزیندانیکراوانی ساڵی1388ی هه‌تاوی، له‌تاران ئازاد کران به‌ڵام زیندانییانی سیاسی کورد که‌ته‌نها به‌هۆی داواکردنی مافه‌ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان دیل کراون، به‌ره‌وڕووی گوشارێکی توند ئه‌بنه‌وه. هه‌ر وه‌ک ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش بێڕێزییه‌کی به‌خوشک و برا یارسانییهکانمان زۆر کرا و گوشارێکی زۆر خراوهتهسهریان.
دیارهڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی دیسانهوهبهلهسێدارهدانی ئه‌و چه‌ند ڕۆڵهکوردهوهکوو ڕابردوو ویستی به‌خه‌ڵکی کوردستانی بسه‌لمێنێت که‌هه‌ر دهسهڵاتدارهنامرۆڤانهکهی جارانه‌و به‌هاتنه‌سه‌رکاری که‌سێکی وه‌کوو حه‌سه‌نی ڕۆحانی، هیچ له‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ڕژیمهبهرانبهر به‌داوا ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک کورد و به‌لووچ و… ناگۆڕدرێ و حه‌سه‌نی ڕۆحانی درێژه‌پێده‌ری سیاسهتهچڵکنهکانی ئه‌و ڕژیمه‌یه.
نزیکه‌ی ٢٤ که‌س له‌ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاتهحوکمی ناعادڵانه‌ی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و هه‌ر وه‌ک چه‌ند ڕۆژ لهمهوپێش حوکمی سێ که‌س له‌و زیندانییانهجێبهجێ کرا و مه‌ترسی جێبه‌جێکردنی ئه‌م حوکمهبۆ باقی گیراوانی تریش له‌ئارا دایه ئێمهوهکوو خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان، وه‌ک هه‌ڵوێستی ئێستا و ڕابردوومان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا بێده‌نگ نه‌بووین و نابین؛ لهوانهوهک ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌له‌سێداره‌دانی شه‌هید فه‌رزاد و هاوڕێکانی و ده‌یان کاری له‌و چه‌شنه؛ ئێمه‌دژی هه‌ر چهشنهپێشلێکارییهکی مافی مرۆڤین و هه‌ر به‌و بۆنهوهپشتیوانی خۆمان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌کوردستان، دژ به‌ئیعدام، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) ڕائه‌گه‌یه‌نین و داواکارین که‌هه‌موو حیزب، ڕێکخراوهکوردی و جیهانییه‌کان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پارێزگاران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان پشتگیری ئه‌م مانگرتنهسهرتاسهرییهبکهن و داوا له‌خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی کوردستان ده‌که‌ین له‌و ڕۆژه‌دا (١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) دووکان و بازاڕ دابخه‌ن و یه‌کده‌نگ بڵێین نا بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ.
نا بۆ سێداره، به‌ڵێ بۆ یه‌کده‌نگی و یه‌کریزیی گه‌له‌که‌مان
به‌هیوای به‌دیهاتنی ئامانجهرهواکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
*خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان*
9ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٣ی کوردی