حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان له دوو نامه‌ی جیادا وه‌لامی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواله‌ی ژماره‌یه‌ك له ژنانی رۆژهه‌لاتی كوردستانیان دایه‌وه كه وه‌ك ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ئیستای حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات، رووبه‌رووی هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات كرابووه.
وەڵامێک بۆ بانگه‌وازی دلسۆزانه‌ی کۆمه‌ڵێک له ژنانی چالاکی کورد
ئاماژه:
نزیکه 40 ژنی چالاکانی کورد، له دوای وه‌ڕێکه‌وتنی شه‌پۆلی ئه‌م دوایانه‌ی ئێعدامی به‌ندییه سیاسییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نامه‌یه‌کیان ڕوو له حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بڵاو کرده‌وه. ئه‌وان له نامه‌که‌ی خۆیان دا، وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له نه‌بوونی هاوکاری و یه‌کگرتوویی له نێوان ئه‌و حیزبانه، داوای هاوهه‌ڵوێستی و کاری هاوبه‌شیان لێیان کردوه. ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه وڵامی حیزبی دیموکراتی کوردستان، به نامه‌ی ئه‌و خانمه به‌ڕێزانه‌یه:
ژنانی چالاک له بواره‌کانی سیاسی، کولتووری و داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ به گشتی و ژنان به تایبه‌تی!
خاتوونه به‌ڕێزه‌کان!
نامه‌که‌تان که ڕوو به حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان نووسیوتانه، به ئیمه‌ش گه‌یشت و له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب دا قسه‌ی له سه‌ر کرا. ئێمه ڕیز له بانگه‌وازه‌که‌تان ده‌گرین که داواکارن له‌م هه‌لومه‌رجه دا که کۆماری ئیسلامی خه‌ریکی گیانستاندن له ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، یه‌کگرتوو بن و به یه‌کده‌نگی و هاوبه‌شی به‌ره‌وڕووی تاوانه‌کانی ئه‌و رێژیمه ببنه‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێمان وایه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئێوه که‌متر ڕوویان له حیزبی دیموکراتی کوردستانه و زۆر به که‌می ئێمه ده‌گرێته‌وه، به‌و حاله‌ش هه‌وڵی ئێوه به مه‌به‌ستی درووستبوونی کۆده‌نگی و یه‌کگرتوویی له ئاستی حیزبه سیاسییه‌کان دا، داوایه‌کی ڕه‌وا و جیگای پشتیوانییه و ئێمه پێشوازیی لێ ده‌که‌ین.
حیزبی ئیمه ئاماده‌یی هه‌یه بۆ به‌شداری له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش و هه‌وڵی هاوبه‌ش له به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی ئینسانکوژانه‌ی کۆماری ئیسلامی و هه‌ر هه‌ول و هه‌نگاوێکی هاوبه‌ش که به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی تێدا بێت. ئه‌گه‌ر به ئینسافیشه‌وه ئاوڕ له رووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو بده‌نه‌وه، قبووڵ ده‌که‌ن که حیزبی ئێمه نه‌ک، ئاماده‌یی بۆ ئه‌م جۆره کاره هاوبه‌شانه هه‌بووه، به‌ڵکوو ده‌ستپێشخه‌ر و ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م جۆره هه‌وڵه هاوبه‌شانه بووه. نوێترین به‌ڵگه‌شمان، ئه‌و بانگه‌وازه به په‌له‌یه‌یه که ڕۆژی رابردوو له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستان، به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی هه‌ڵوێست و قسه‌ی حیزب و ڕیکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، له ئاست ئێعدامی به‌ندییه سیاسییه کورده‌کان، بڵاومان کردوه‌ته‌وه.
هیوادارین هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌پێشوازی بانگه‌وازه دڵسۆزانه‌که‌تانه‌وه بێن و به زوویی شایه‌دی هاوده‌نگی و هاوکاریی حیزبه‌کان و یه‌کیه‌تیی گوتار و کرده‌وه‌ی ئه‌وان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندییه سیاسییه‌کانی کوردستان دا بین.
له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه:
قادر وریا
30ی ئۆکتۆبری 2013
8ی خه‌زه‌لوه‌ری 1392
کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌که‌ی کۆمه‌ڵیک له ژنانی چالاکی کورد
زۆر به‌رێزان:
مینا لبادی، نەدا شەهبازی، جەمیلە ڕەحیمی، شەهلا دەباغی، مەرزە جەوانمەرد، ئەسمەر مێعماری، ناهید موکری، روفیا ڕەمەزان‌عەلی، فەریبا محەمەدی، بەدری تەوحیدی، چنوور مێهرپەروەر، گوڵالە شەڕەفکەندی، شلێر شەبلی، جەمیلە ئەنوەری، سۆهەیلا قادری، سیمین نەسروڵاهی، شەهین شەهلایی، کوێستان عومەرزادە، ڕۆژە عەزیزی، پەخشان ئەحمەدی، پەروین شەڵماشی، سەحەر دیناروەند، پەری ڕەشیدیان، شەڕاڕی شەمامی، هێلین یونگ بەری، شەمزین جیهانی، مەهین شوکڕوڵاپور، گوڵاڵە سەمیعی، لەیلا محەمەدی، شەهناز شەهلایی، نەهیە خۆشکەلام، نەسرین ڕەحیمی، سوڕەیا ساتوری، کوێستان گادانی، پەروین خاڵەندی
نامه‌ی سەرئاواڵای ئێوه‌مان بۆ حزبه‌کانی کوردستان که داواکاریکی زۆر ڕه‌وایه که “لە ئاست ئیعدامی روڵەکانی کورد یەکدەنگ بن” به ده‌ست گه‌یشت. کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه دۆێنی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 30 ئۆکتوبر له کۆبونه‌وه‌ی خۆیی نامه‌که‌ی ئێوه‌ی خسته به‌ر باس و قسه‌ی پێویستی له سه‌ر کرا.
نامه‌که‌ی ئێوه به‌شێکه له هه‌وڵی دڵسوزانه بۆ گه‌یشتن به هاوهه‌ڵوێستی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت حزبه‌کان له ئاست زه‌خت و زۆر و ئێعدامی ڕۆڵه‌کانی کوردستان له لایه‌ن رژیمی کۆماری ئیسلامیه‌وه. زۆر روونه و له نامه‌که‌ی ئێوه‌ش ئاماژه‌ی شه‌فافی پێکراوه که:
“ئەوەی هەر ئێستا مایەی نیگرانی و پەرۆشی جیدی هەموو لایەکمانە ئەوەیە کە بە هۆی پڕشوبڵاوی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هاوکاری نەکردنیان لەگەڵ یەکترخه‌ڵک تووشی ناهومیدی و خەمۆکێکی قوڵ هاتوون و ئه‌وه‌ش خه‌باتی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی خستۆته دۆخێکی نا هه‌مواری سیاسی کۆمەڵایەتی و کۆماری ئیسلامی هەرچی زیاتر له‌و دۆخه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ لە کوردستان‌دا”.
ده‌توانین بڵێن خاڵی هه‌ره لاوازی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرشوبڵاوی حزبه کوردستانییه‌کانه. به براوی ئێمه‌ش ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی که ده‌توانێ ته‌کانێکی جیدی، هیوابه‌خش و کاریگه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی کورد بدات و خه‌ڵکی کوردستان یه‌کگرتوو‌تر بکات و هێزی بزووتنه‌وه‌که کۆ کاته‌وه و رێگا نه‌دات که کۆماری ئیسلامی، کوردستان بکاته مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌ی جنایه‌ته‌کانی و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران و خه‌ڵک و ژنان و کریکاران و خۆێندکارانی پێ سه‌رکوت و چاو ترسێن نه‌کات، یه‌کگرتویی حزبه کوردستانییه‌کان و دامه‌زراندنی چه‌ترێکی گه‌وره یا به‌ره‌یه‌کی کوردستانییه. ته‌نانه‌ت له سه‌ر دۆخی خه‌باتی گشتی و سه‌رتاسه‌ری له دژی کۆماری ئیسلامی کاریگه‌ری ده‌بێت.
به‌رێزان، ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان راشکاوانه ده‌تۆانێ بڵی که ئێمه ڕه‌خنه و گازه‌ندی ئێوه که زۆر دروسته، رو به خۆمان نازانین. به شه‌فافی و به روونی و به به‌ڵگه‌وه ده‌توانین بڵین که ئێمه له چه‌ند ساڵی رابردوو شێلگیرانه هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی که حزبه کوردستانییه‌کان به هاوکاری و کاری هاوبه‌ش بگه‌یه‌نین. پێشنهادی جوراوجورمان داوه، له زۆر بۆنه و ساڵیاد و گه‌لێک رووداو که هاتوه‌ته پێش، هه‌نگاوی یه‌که‌مان هه‌ڵگرتوه و ئاماده بوین. ئاماده بوین بێ هیج شه‌رت و مه‌رجێک هاوکاری بکه‌ین. به داخه‌وه ئه‌گه‌رچی زۆر که‌م به ئامانج گه‌یشتوین به‌ڵام ماندوو نه‌بوین و درێژه‌مان به سیاستی خۆمان داوه. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان چ له ئاست ته‌یفی کۆمه‌ڵه و چ له ئاست هه‌مو حزبه کوردستانییه‌کان هاوکاری و دۆستایه‌تی و کاری هاوبه‌شی کردوه‌ته سیاستی خۆیی و له چه‌ند ساڵی رابردووش به کرده‌وه نیشانی داوه. سیاستی حه‌زف و بایکۆتمان ره‌د کردوه‌ته‌وه و پێمان وابوه و هه‌یه که حزبه‌کان چۆن هه‌ن ده‌تۆانین کاریان له گه‌ڵ بکه‌ین. له به‌رنامه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان رۆانگای نوێ بۆ هاوکاری حزبه کوردستانییه‌کان و پێگه‌ی ئه‌وان فورموڵه و له کرده‌وه‌ش ڕه‌چاو کراوه. ئێمه به کرده‌وه سلماندومانه که ده‌بێ له ئاست بیرورای گشتی، کۆمه‌ڵگای جیهانی و ئوپۆزسیونی ئێرانی هاوهه‌ڵویست بین و نابی بۆ کێشه‌ی و ره‌کابه‌ری ناو حزبه کوردستانییه‌کان، کورد به گشتی و بزووتنه‌وه‌که‌ی به تایبه‌ت پرش‌وبڵاو و ناته‌با نیشان بده‌ین که له سه‌ر دو یا چه‌ند به‌رۆکایه‌تی حساب بکه‌ن. ره‌وتی رروداوه‌کان و گۆرانکاریه‌کانی ناوچه‌که ده‌خۆازی که حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ گه‌شه‌ی دێمۆکراسی و به هیزبونی بزووتنه‌ووه‌ی ئازادیخۆازی کوردستان یه‌کبگرن و هیچ پاساوێکی ئیدۆلۆژیک و سیاسی و ناو و لۆگۆ ناتۆانێ بکرێته بیانو.
میدیای کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمتکێشانی کوردستان و به تایبه‌ت ئاسۆسات به میدیایی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان و میدیای نه‌ته‌وه‌یی و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی کوردستان ناسراوه. ئاوه‌ڵا بوه به روی ته‌نانه‌ت نه‌یارانی کۆمه‌ڵه. چاڵاکوانانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، کرێکاران و مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌ر کۆر و کۆمه‌ڵێکی کوردستانی و ئازادیخۆاز له هه‌ر کوێ بن، ئاسۆسات به پشت و په‌نای خۆیان ده‌زانن. تێکۆشاوه که ده‌نگ و ره‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخۆازای کورد بێت و به کرده‌وه‌ش هه‌نگاوی به‌رز و به‌رچاوی بۆ هه‌ڵگرتوه.
هاورێیانی به‌رێز و تێکۆشه‌ر!
بانگه‌وازه‌که‌تان داواکارێکی ڕه‌وای هه‌مو گه‌لی کورده. داواتان لێده‌که‌ین به‌م نامه کۆتایی پێمه‌هێنن. پێویسته کاری زۆرتری بۆ بکه‌ن و رێگایک به هه‌مومانه‌وه بدوزینه‌وه که ئه‌م داواکاریه ره‌وایه به ئامانج بگات. دره‌نگ یا زو ده‌بێ به‌وه بگه‌ین.
هیوادارین که به زووترین کات شاهیدی ئه‌وه بین که داواکاری ئێوه و ئاواتی گه‌لی کوردستان به یه‌کگرتوویی حزبه‌کان بێته‌دی. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌یه که هه‌مو هێزی خۆیی و میدیاکانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به کار بێنێت.
کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
31 ئۆکتوبر 2013
skrtariat@gmail.com