لــه روخســـاری ئینسـانــهکـان که دهروانـم
زۆریان شۆخ و شه‌نگ و جوانن
بــه‌ڵام کاتێک سه‌ر به دهروونـیـاندا ده‌که‌م
ژیــلـهمــــــۆی ئـازار و ژانـــن.
ماوه‌یه‌که زۆر سه‌یر، سه‌یری سروشت ده‌که‌م
زه‌وی هــــــه‌ر فـــراوانــییـه
که تــــۆزقـاڵـێک لـه کـۆمـهڵـگا ورد دهبمــــهوه
باس هه‌ر باسی گـرانـییه.
هێندیک له کۆتایی جیهان ده‌دوێن ئه‌مرۆ
له چاڵی ره‌ش، نووری به‌رین
زۆربه‌ی خه‌ڵک به دوای ژه‌مێ نانی شه‌وێ
وه‌کوو مهر و مانگا ده‌ژین.
هه‌ودای ژیان میلیون میلیون گرێێ تێکه‌وت
تازه کوا به تۆ چا ده‌بێ
ئه‌وه‌ی به دیلی راهات و پێی رازییه
هه‌تا مردن هه‌ر وا ده‌بێ.
وه‌ره وه‌ک من خۆ بسپێره ده‌روونی خۆت
ئینسان خۆی، خۆی بێ باشتره
که له شه‌ری حیزبان که‌مێک دوور کهوتێوه تێگه‌یشتن ئاسانتره.
زۆر جـــار تـهنیــا بــه شمشاڵی قـالهمهره
ئـارام ده‌گـرن ده‌ردی گیـانم
لای ئـێـــــــواران کــه TVکه‌م دهکـهمـــهوه
خـوێ ده‌کرێـته زامـهکانم.
دیموکراسی دوور له چاوی خه‌ڵک،
خوێنه به کوشتن خۆی ده‌پاریزێ
من هه‌موو عومرم له رێێ ئازادی‌دا چوو
هه‌ر ئه‌ویش خوێنم ده‌رێژێ.
جاران له بیرمه به چیای سه‌خت هه‌ڵده‌چووم
له قه‌دی شاخان ون ده‌بـووم
ئێسته‌کانێ شه‌و هه‌تا رۆژ له ناو “سایت” ان
چاو له وشان هـهڵدهسووم.
گــــۆرانی عــه‌لی مه‌ردان و شیـعری هێـمن
چــه‌ند هـه‌وێنی گیانم بـــوون
ئێستێ چــــه‌ند کتێبی ره‌ق و ئـێـسک گـران
کاسه‌ی مێشکم ده‌جوون.
زۆرجــــار ویستگه‌ی حه‌سانه‌وه‌م له ناو رازان
سه‌ر سه‌کۆکانی کـــانی بوو
ئێستێ به‌ڵام که ماندوو بـــووم له دانیشتن
ده‌ست و لاقم ده‌گرێ ته‌زوو.
شه‌وێک چــووم بۆ سه‌ردانێ کۆنه هاورێیه
خه‌مێکی دڵ بـــرههێنم
ئه‌ویش گرفتاری حه‌ڵقه‌ی “بازرگان” بووه
قسان ناکا که دهیدوێـنـم.
نوروێژ 8.11.2010