چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

حەوت بەندکراو لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت

حەوت بەندکراوی زیندانی ناوەندی ورمێ بە ھۆی بارودۆخی نالەبار و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانیان و ئازار و لێدانی پاسەوانەکانی زیندان، مانیان لە خواردن گرت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حەوت بەندکراوی زیندانی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی “بەهادین قاسم زادە، داوود قاسم زاده، پوریا مورسلی، ڕامین شیرزاد، جەواد شیرزاد، محەمەد حەزرەت پور و حوسێن کەریمی” مانیان لە خواردن گرتووە.

داوود قاسم زادە فەلەجە(قطع نخاع) و پێویستی بە چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام بەرپرسانی زیندان تا ئێستا ڕێگەی چارەسەری پزیشکی و بارودوخێکی گونجاوتریان بەم زیندانییە نەداوە.

مانگرتنی ئەم بەندکراوانە لەبەر پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکان و هەڵسوکەتی دڕندانەیە بەرپرسان و لێپرسینەوەرانی زیندانە.

تا ئێستا چەندین بەندکراو لە زیندانی ورمێ خۆیان کوشتووە و شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی زیندانییەک بە ناوی”ئەمیر ڕەزایی” لە ژێر ئەشکەنجەی لێپرسینەوەران گیانی لە دەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …