پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

لەشەڕ‌و پێكدادانێك لەگەڵ هێزەكانی سوپا پاسداران 3 كەس كوژران

شەوی رابردوو سایتی هەواڵنێری “فارس” سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە لەشەڕ‌و پێكدادانێك لەشاری بانە 3 كەسیان كوشتووە‌و 2 كەسی دیكەشیان دەستگیركردوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەنوس خالید محەمەزادە لەسەر پەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: به‌ پیچه‌وانه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ پاسداران، نه‌ك پێنج كه‌س به‌ڵكوو دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی‌ “ئازاد سالم‌”و “هوشیار عه‌زیز نژاد” كه‌ پیشتر پێشمه‌رگه‌ بوون شه‌هید بوون‌و كه‌سێكی‌ تریش به‌ برینداری‌ ده‌كه‌ویته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسداران كه‌ به‌ هوی‌ ئازار‌و لێدانی‌ زوره‌وه‌ له‌ لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه‌ هه‌ر له‌ شوینی‌ شه‌ره‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.
ژماره‌ی‌ ته‌واوی‌ چه‌كداره‌ كورده‌كان له‌ شه‌ره‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار ده‌لێت(4) كه‌س بوون، كه‌ (3)كه‌سیان شه‌هید بوون‌و هیچ هه‌والێك تا ئیستا له‌ سه‌ر كه‌سی‌ چواره‌م كه‌ به‌شداری‌ شه‌ره‌كه‌ بووه‌ نیه‌، به‌لام سه‌رچاوه‌ هه‌ریمیه‌كان باس له‌ رزگاربوونی‌ ده‌كه‌ن له‌ مه‌یدانی‌ شه‌ره‌كه‌.
زانراوه‌ كه‌ هه‌ر له‌ شوینی‌ شه‌ره‌كه‌ چه‌ندین پاسدار‌و جاش پاسدار كوژراون‌و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ شاری‌ بانه‌.

له‌ سه‌ر ناسنامه‌ی‌ كوژراوه‌ كورده‌كان رای‌ جیاواز هه‌یه‌، وه‌ك ده‌گوترێت پێشتر پێشمه‌رگه‌ی‌ دێموكرات‌و كومه‌له‌ بوون، به‌لام چه‌ند سالێك ده‌بوو وازیان له‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ هینابوو دانیشتبوون له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و خه‌ریكی‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆیان بوون.
یه‌كێك له‌ شه‌هیده‌كان ناوی‌ “هوشیار عەزیزنژاد”ه‌و خه‌لكی‌ مه‌ریوانه‌، وه‌ك باسی‌ ده‌كرێت:” هوشیار بۆ ماوەی ٢ ساڵ پێشمەرگەی حدکا بووه‌و دواتر ده‌ستی‌ له‌و حیزبه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌و چووته‌ سلێمانی‌. دواتر بووه‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كۆمه‌له‌. كەسی سێیەم بەناوی “هادی‌ تام ” ‌ لەدایكبووی‌ 1983و لەشەڕەدا شەهید بووە . یه‌كێكی‌ تر له‌ شه‌هیده‌كان ئازاد سالمه‌، له‌ دایكبووی‌ 1985ی‌ زایینیه‌‌و ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشان بووه‌. ئازاد سالم له‌ لاپه‌ره‌ی‌ فه‌یسبوكی‌ خوی‌ چه‌ندین وینه‌ی‌ پێشمه‌رگانه‌ی‌ خوی‌ له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشان بلاو كردووته‌وه‌، دواین وینه‌شی‌ (3)سیپتامبه‌ر بلاو كردووته‌وه‌. ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ هه‌ر (3) شه‌هیده‌كه‌ی‌ بانه‌، یا ئه‌ندامی‌ كۆمه‌له‌ بووبن له‌ كاتی‌ شه‌روپێكادانه‌‌كه‌و به‌ره‌سمی‌ چوبێتنه‌وه‌، یا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت ئه‌وان پێشتر دانیشتبوون له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و سه‌ربه‌خو چوونه‌ته‌وه‌‌و ئه‌ندامی‌ هیچ حیزبێك نه‌بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لیت: ئامانجی‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ له‌ گه‌رانه‌وه‌یان بۆناوچه‌ی‌ بانه‌ كوشتنی‌ جاشێكی‌ دیاری‌ بانه‌ بووه‌، ئه‌گه‌رێك كه‌ تا ئیستا به‌ كراوه‌یی‌‌و ناروونی‌ ماوه‌ته‌وه‌.
تا ئیستا هیچ حیزب‌و رێكخراوێكی‌ كوردی‌ به‌رپرسیاره‌تی‌ شه‌روپێكادانه‌كه‌ی‌ وه‌ئه‌ستو نه‌گرتوه‌.له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ ووتوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ زوره‌ كوژراوه‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ له‌ مانگی‌ رابردوودا له‌ شه‌روپێكادانێكدا پێنج پاسداریان كوشتبوو، به‌لام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ بی‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ی‌ تا ئیستا پشتراستنه‌كردوه‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.