به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له یادی بۆردمانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و یادی قوربانیانی ئه‌نفال، شانۆی “چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار” له نووسینی د.قوتبه‌دین سادقی‌و له وهرگێڕانو ده‌رهێنانی جه‌مشید به‌هرامی، له وڵاتانی ئاڵمان‌و سۆئێد پێشکه‌ش ده‌کرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه، شانۆی “چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار” له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له رۆژه‌کانی شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه 15،16/3/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره له هۆڵی شانۆیی ناوه‌ندی کولتووری کورد له شاری نۆرێنبێرگ له ئاڵمان پێشکه‌ش دهکرێتو هه‌روه‌ها له رۆژه‌کانی شه‌مه‌و یه‌کشه‌مه 6،5/4/2014 کاتژمێر 7ی ئێواره له شاری یۆتۆبۆری سۆئێد پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ئه‌م شانۆیه جگه له نۆرێنبێرگو یۆتۆبۆری له شاره‌کانی فرانکفۆرتو کۆڵنی ئاڵمان‌و هه‌روه‌ها له سۆئێد له شاری ستۆکهۆڵم پێشکه‌ش ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له باشووری کوردستان وه‌ک تاوانێکی مێژوویی له پێناو سڕینه‌وه‌ی گه‌لی کورد دێته هه‌ژمارو تا ئێستا ده‌یان بهرههمو رووداوی هونهریو کولتووری‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵی یاسایی بۆ خولقێندراوه. ئه‌م رووداوه هه‌ر له ساڵی یه‌که‌می روودانیهوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه‌ته هێمای بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کورد‌و تا ئێستاش ساڵانه سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له زۆربه‌ی خوێندنگا‌و زانکۆکانی کوردستان‌و شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا یادی ده‌کرێته‌وه.
بڕیار وایه حه‌فته‌یه‌ک به‌ر له پێشکه‌ش کردنی ئه‌م شانۆیه له هه‌رکام له‌و شارانه، له رێگای ماڵپهڕهکانو په‌یجی ئه‌م شانۆیه له فه‌یسبووکه‌وه کات‌و شوێنی پێشکه‌شکردنی بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له رێگه‌ی په‌یجی شانۆی چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار له فه‌یسبووکه‌وه ئاگاداری کات‌و شوێنی پێشکه‌ش کردن ئه‌م شانۆیه بن:
https://www.facebook.com/Ofilia.Ewindar
وێنه‌کان: جه‌مشید بههرامیو گروپی شانۆی باران.