بەپەلە: دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە  شاری بۆکان

هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەم شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە دەزگای قەزایی ڕژیم لە شاری بۆکان، هێرشیان کردووتە ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەم شارە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شوناسی ئەم هاووڵاتییە کوردە ” واحێد ئەمین پوور” ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری بۆکان ڕایگەیاند کە ، ” هێزەکانی سەر بە ئتلاعاتی شاری بۆکان ناوبراویان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەستبەسەر کردووە”.

سەبارەت بەم بابەتە، یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ” ئەمین پوور” بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست ” لە شاری بۆکان ڕایگەیاندووە کە ، ناوبراو بە دوای دەستبەسەر بوونیو بە گرتووخانەی دەزگای ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

 

زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاو دەبێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …