چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە کۆپنهاگ کۆتایی هات

رۆژی یەکشەممەی رابردو فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە کۆپنهاگ، کە چواررۆژی خایاند بە فیلمی[ پێش بەفر بارین] کۆتایی هات.
فیستیڤاڵەکە رۆژی کۆتایی بە پانێلێ کۆتایی هات و تێیدا چوار خانم بە کۆمەڵیک بابەتی گرنگ و دەوڵەمەند بە شداریان تێدا کرد .بابەتەکان سەرجەمیان دەبەسترانەوە بە هەندێک لە فیلمەکانەوە، یا پەیوەندیان بە ناوەڕۆکی هەندێک لە فیلمەکانەوە هەبوو .لەوانە مەسەلەی بەشودانی زۆرە ملێ،کوشتنی کچ لەسەر نامووس و شەرەف،[ لە فیلمەکانی {ئاغا} و {پیش بەفر باریندا}] خەتەنەکردنی کچان کە یکێک بوو لە فیلمەکان.
ئەوانەی لە پانێلەکەدا بەشدار بوون کە سانی بەتوانا بوون ،کە هەریەکەیان چەمکێکی لەو دەباتە گرتبوو. بەزمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و کوردی دەئاخافتن.
وێرای خستنە رووی پرسیارو تێبینی لە لایەن کوردەکانەوە ،بریک لە دانمارکیەکانیش بەشداریان لە گفتووگۆکاندا کرد و هەندێک شتی جوانیان خستە روو.
بەشداربووانی دەباتەکە بریتی بوون لە:
*ئایشەگوڵ ئەردۆغان
لە ڕێکخراوی ڕۆژ بۆ داکۆکی لە ئافرەتانی کوردو تورک /بەریتانیا
*نەزاهەت جیهان
لە ڕێکخراوی هاوکاری و گرۆیی ژنای ڕۆژهەڵاتی نێوین/ بەریتانیا
*ویداد ئاکرەیی
لە ڕێکخراوی جیهانی بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ/ نەرویج
*زوڵفیە ئەکولاک
بەرهەم هێنەری فیلمی نەوا / ئەڵمانیا
ئەم چالاکیە ڕێکخراوی [فۆکوس ئەی] ڕێکی خستبوو ،کە ریکخراوێکی گەنجان و خوێندکارانی کوردە ، زۆربەیان خوێندکاری زانکۆن ساڵانێکە لە بوارە جیاجیاکاندا چالاکن و کوردی هەر چوار پارەچەکەی لە خۆ گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.