چوار شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2024

بڵاوکراوه‌ی نوێ: یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری ‘توێژینه‌وه‌کانی زاگرۆس’و تایبه‌تنامه‌ی ‘دێڕ’

یه‌که‌م ژماره‌ی ‘پژوهشهای زاگرس’ تایبه‌ت به زستانی 92 چاپ‌و بڵاو کرایه‌وه. ‘پژوهشهای زاگرس’ وه‌رزنامه‌یه‌کی زانستی، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه که هه‌ر ژماره‌یه‌کی که‌سایه‌تی‌و بابه‌تێکی گرنگ بۆ توێژینه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت‌و چه‌ند وتاری به‌ده‌ر له فایلی گۆڤاره‌که‌یشی ده‌بێت.له ساڵانی رابردووداو دوای شه‌پۆلی داخستی گۆڤاره‌ کوردییه‌کان ئه‌وه یه‌که‌م گۆڤاری پرۆفیشناڵه که بیه‌وێت توێژینه‌وه له سه‌ر به‌شێکی زۆر له لایه‌نه‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد بکات. لایه‌نێکی تایبه‌تیی تری ئه‌م گۆڤاره ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ی سه‌رنووسه‌ریی برێتین له مامۆستایانی زانکۆو که‌سانی خاوه‌ن راو نووسه‌ر که پێده‌چێت ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ دروست نه‌کرێت‌و به‌و بیانووه‌وه دانه‌خرێت بتوانێت کاردانه‌‌رییه‌کی باشی له سه‌ر کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت.

ده‌سته‌ی سه‌رنووسه‌ری ئه‌م وه‌رزنامه‌یه برێتین له فه‌ره‌یدون بیگله‌ری دوکتۆرای دێرینناسی، یونس باقری فه‌ڕ دوکتۆرای مێژوو، که‌ماڵ تاهری ماسته‌ری جێئۆلۆژی (زه‌وین ناسی)، سه‌عید خزری دوکتۆرای جوگرافیای سروشتی، ره‌شید ئه‌حمه‌دڕه‌شدوکتۆرای کۆمه‌ڵناسیی په‌ره‌پێدان، داود قادری دوکتۆرای ده‌روونناسی، سه‌مه‌د حاجی ئه‌مینی ماسته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتیی توریزم‌و کازم ئه‌یام ماسته‌ری بیناسازی.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌ی راوێژکارانی زانستیی ئه‌م گۆڤاره برێتین له کامیار عه‌بدی دوکتۆرای دێرین‌ناسی، مه‌رجان موشکوه‌ر دوکتۆرای دێرین‌ناسی ئاژه‌ڵ، قوتبه‌دین سادقی دوکتۆرای هونه‌ره پیشانگایی، موژگان خانمورادی خوێندکاری دۆکتۆرای دێرین‌ناسی، جه‌لیل که‌ریمی دۆکتۆرای کۆمه‌ڵناسی تئۆرئک_کولتوری، عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولودی خوێندکاری دوکتۆرای زانسته سیاسییه‌کان، ئه‌میر که‌دخودامحه‌مه‌دی ماستهری بیناسازی، محه‌مه‌د مورادی دوکتۆرای ئامار، جه‌عفه‌ر ئه‌حمه‌دی ماسته‌ری خوێندنه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌کان‌و کامه‌ران جه‌وهه‌ری ماسته‌ری ته‌ندروستی.

یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م گۆڤاره تیشکی خستووه‌ته سه‌ر ژیان‌و کاره پرۆفیشناڵه‌کانی هادی زیائودینی. هه‌روه‌ها دێرین‌ناسیی باشووری ورمێ، مێژوو، گه‌‌شت بۆ ناوچه دوورو نزیکه‌کانی زاگرۆس له کۆندا، جیهانی زانست، کۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی‌و گه‌شتیاری له به‌شه‌کانی تری ئه‌و وه‌رزنامه‌یه‌ن.

ئه‌م گۆڤاره له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی پلانرێژییه‌وه به‌ڕێوه‌د‌‌ه‌برێت که برێتین له سه‌مه‌‌د حاجی ئه‌مینی، که‌ماڵ شه‌ریف گیلانی، ئارش نورئاقایی‌، محه‌مه‌د مورادی‌و یوسف حه‌سه‌نزاده‌و له 120لاپه‌ڕه‌و به کێشی 200گره‌مه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.

له لایه‌کی تره‌وه حه‌فته‌نامه‌ی ‘دیار کهن’ که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی هه‌تاوییه‌وه له پارێزگای سنه چاپ‌و بڵاو ده‌بێته‌وه، تایبه‌تنامه‌یه‌کی شیعری به ناوی ‘دێڕ’ چاپ‌ کردووه که له لایه‌ن  بڵاو کردووه‌ته‌وه چاپ‌و پەخشی “گوتار”ەوە بڵاو کراوه‌ته‌وه. پێڕستی دێڕ به‌م شێوه‌یه:

یادداشتی حه‌فته‌نامه/ هوشیار بابایی، یادداشتی تایبه‌تنامه/ ره‌زا عه‌لیپوور، ژنێ نۆبه‌ره‌ی رێواسه/ په‌رویز زه‌بیح غوڵامی، خووساوه باران‌و خرپن به‌راز/ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا، چ به‌نازو چ به‌نووززز…/ ساڵح سووزه‌نی، ده‌سته‌کانت له په‌راوێزی خواحافیزییه‌کدا/ محه‌مه‌د موه‌فه‌قی، چۆله‌که رووتیش بێت هه‌ر خه‌ڵکی به‌هه‌شته/ ره‌زا عه‌لی پوور، تابلۆی هه‌ناسه‌یه‌کی ته‌ڕ/ ئه‌یاز سیاوه‌شان، دایکم هه‌نارێکی پاییزی/ شوعه‌یب میرزایی، مژێک به لێوی مه‌رگه‌وه/ یونس ره‌زایی، هه‌وای به‌فره‌و لیمۆ ناگرێت/ به‌یان عه‌زیزی، ئه‌مه‌وێ ده‌ورێ ئه‌م هه‌تاوه شل بکه‌مه‌وه/ سه‌لاح محه‌مه‌دی، پێخه‌فه‌که‌م هێشتا باوێشکم پێوه‌ ئه‌دا/ هوشیار بابایی، پاييز مشتێ مەلوولیە بۆ کاولیەکانی بێ کۆتایی/ جه‌ميل مورادی، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانەی قووڵاییەکان/ قه‌ره‌نی ئه‌حمه‌دئاغايی، هەڵوەدایەک راخە خەزەڵوەر لە پاڵتۆکەم ئەرژێ/ که‌ماڵ ئه‌مينی، به ئيزني رووناکیت دەدوێم/ له‌يلا ساڵحی، شارشێتيه‌کاني من به شاعيرێکه‌وه هه‌ڵواسراون/ شه‌ريف مورادی، پاييز، ئه‌گه‌ر له ره‌نگی نێسکافە/ هادی ره‌حمانزاده، ماوه‌ته‌وه سێو خوا له نیۆتۆن خۆش بێت/ عه‌بدولقادر نيازی، ئه‌شێ بيمارستانێک بوويايه‌م/ ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب، نه‌ناس نامه/ فريا يوونسی، هه‌ر ئه‌بێ رۆژێ ته‌مه‌ن…/ سه‌يوان نيک په‌ی.

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.