شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

چه‌واشه‌کاریی هه‌واڵنێرییه‌ ئێرانییه‌کان له سه‌ر مامۆستاکه‌ی مه‌ریوان

دوای وتووێژی ته‌له‌فونی محه‌مه‌دعه‌لی محه‌مه‌دیان مامۆستای خوێندنگای شێخ شه‌ڵتوتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌واڵنێرییه‌کانی ئێران  وتووێژی ئه‌و مامۆستایه‌یان له‌گه‌ڵ گاردیه‌ن چه‌واشه‌کارانه بڵاو کرده‌وه.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دعه‌لی محه‌مه‌دیان مامۆستای 45ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵکی مه‌ریوان به هۆی توشبونی خوێندکارێکی پۆله‌که‌ی به‌ناوی ماهان ره‌حیمی، خۆی هاوشێوه‌ی ماهان کردو سه‌ری تاشی به خێرایی له سه‌ر فه‌یسبوک‌و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌کان بڵاو بووه‌و  ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری بوو.

جگه له بانگهێشتی فه‌رمیی مامۆستا محه‌مه‌دیان‌و ماهان له لایه‌ن پارێزگاری سنه‌و سه‌رۆک‌کۆماری ئێران‌، هه‌موو هه‌واڵنێره‌کانی ئێرانیش هه‌واڵه‌که‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. له لایه‌کی تره‌وه هاوڵاتیانی مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری له حه‌فته‌ی رابردوودا رێوڕه‌سمی ده‌سخۆشییان له‌و مامۆستایه‌ به‌ڕێوه‌ بردو رێزیان له هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌که‌ی گرت. دوایین هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به‌و رووداوه ئه‌وه‌یه که مامۆستا محه‌مه‌دیان‌و ماهان بۆ درێژه‌دان به چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه‌ی ماهان پێکه‌وه سه‌ردانی پزیشکیان له تاران کردووه.

به‌ڵام چه‌ندرۆژ پاش ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له رۆژنامه‌ی ناسراوی گاردیه‌نی بریتانیاو چاپکردنی راپۆرتێک له سه‌ر هه‌واڵه‌که له‌و رۆژنامه‌یه، چه‌ند رۆژنامه‌و هه‌واڵنێریی ئێرانی به بێ پرسیار له مامۆستا محه‌مه‌دیان‌و به ئه‌نقه‌ست ئه‌و هه‌واڵه‌و وڵامه‌کانی مامۆستا محه‌مه‌دیانیان به گاردیه‌ن چه‌واشه‌کردووه‌و بڵاویان کردووه‌ته‌وه: (گوایه) مامۆستا محه‌مه‌دیان له وتووێژی له‌گه‌ڵ گاردیه‌ندا، لایه‌نگریی له ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی کردووه، ئه‌وه له حاڵێکدایه که مامۆستا محه‌مه‌دیان جگه له باسکردنی رووداوه‌کانی دوای ده‌نگدانه‌وه‌ی تاشینی سه‌ری خۆی‌و خوێندکارانی تر له خوێندنگای شێخ‌ شه‌ڵتوت‌و ئه‌وه‌یکه به فه‌رمی ده‌سخۆشییان لێ کراوه‌ هیچ لایه‌نگرییه‌کی له کۆماری ئیسلامی نه‌کردووه. وه‌ک له وتووێژه‌که‌ی گاردیه‌نیشدا ده‌بینرێت هیچ پرسیارێک له سه‌ر ده‌سه‌ڵات کۆماری ئیسلامی له مامۆستا محه‌مه‌دیان نه‌کراوه.

وتووێژی گاردیه‌ن‌و هه‌واڵی چه‌واشه‌کراوی هه‌واڵنێرییه‌کانی ئێران له لینکه‌کانی ژێره‌وه‌دا ببینن:

http://www.theguardian.com/world/iran-blog/2014/jan/28/iranian-teacher-hero-shaving-head-solidarity-bullied-pupil

http://www.farsnews.com/newstext.php?nn=13921114001354

http://www.hammihan.com/view/2298857

http://www.khabaraneh.com/news/61861/%D9%85%D8%B9%D9%84%D9%85-%D9%85%D8%B1%DB%8C%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AE%D8%A8%D8%B1%D9%86%DA%AF%D8%A7%D8%B1-%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%8C%D9%86-%D8%B1%D8%A7-%D9%86%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%85-%DA%AF%D8%B0%D8%A7%D8%B4%D8%AA-%D8%B9%DA%A9%D8%B3.html

http://www.khabarpu.com/h.php?t=125-xFA-xNEWS-x59159-xt-ortotjxvauxohbju-iajo-iajixuojaoua-aato-i-famdo-o-al_n_avrou-jvk

http://fsh.ir/209013.html

http://www.safiriran.com/fa/posts/4154

http://www.khabarkhani.com/%D8%A7%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1+%D8%A7%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%A7%D8%B9%DB%8C/2734697/%D9%85%D8%B9%D9%84%D9%85-%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%8C%D9%86-%D8%AE%D8%A8%D8%B1%D9%86%DA%AF%D8%A7%D8%B1-%D9%85%D8%B1%DB%8C%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.