له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی سێیه‌مین ساڵی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی میسر، چه‌ند ته‌قینه‌وه قاهیره‌ی پێته‌ختی هه‌ژاندووه‌و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌راندا هاته ئاراوه.سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ 25ژانویه‌و هاوکات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک، بۆمبێک له ئاکادێمی پۆلیسی قاهیره ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاکامیدا چه‌ند که‌س بریندار بوون. هاوکات بۆمبێکی تر له ناوچه‌ی ‘حدائق القبا’ روویداوه‌و به هۆیه‌وه چه‌ند که‌س بریندار بووه. تێکهه‌ڵچوونه‌کانی دوێنێی قاهیره له نێوان پۆلیس‌و خۆپیشانده‌ران 10 کوژراوی به‌دواوه بووه که 3که‌س له‌وان پۆلیس بوون.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی رێکخه‌رانی خۆپیشانده‌کانی دوو رۆژی رابردووی قاهیره چالاکنی ئیسلامی ئه‌ندام‌وو نزیک له ئیخوان موسلین بوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که رێکخراوێک به‌ناوی ‘انێار بیت المقد‌س’ به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌کانی به ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌وه یه‌که‌م جاره ئه‌و رێکخراوه له میسردا ده‌رکه‌وێت.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری پێشوو محه‌مه‌د مورسی به ده‌ستی باڵی سه‌ربازیی میسر له سه‌ر کار لابرا، ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی ئیخوان موسلیمین ده‌ستی پێکردو رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماریی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته به فه‌رمیی ناناسن.
له کرده‌وه‌کانی دوای له سه‌ر کار لابردنی مورسی، رێکخستنی گرووپێکه له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانی میسر‌و به تایبه‌ت ئیخوان موسلیمینه‌وه که تێیدا خوازیارن بۆ ماوه‌ی 18رۆژ خۆپیشاندان دژ به ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت. (18رۆژ هێمایه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له درێژه‌یدا توانرا حکومه‌تی حوسنی موباره‌ک له سه‌ر کار لاببرێت.) ده‌وڵه‌تی سیس رایگه‌یاندووه رێگه به هیچ چالاکیه‌ک به‌و ناوه‌وه نادرێت‌و خۆپیشانده‌ران به تۆمه‌تی تێکدانی ئاسایش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
ناڕه‌زایه‌تیی لایه‌نه‌کان له میسر دوای ئه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند که دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه بایکۆت کراو نزیکه‌ی نیوه‌ی خاوه‌ن مه‌رجه‌کانی ده‌نگدان به‌شدارییان تێدا کرد.
وێنه: بریندارێکی ئیسلامی، AF