جان باس، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیە داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات شەڕ بوەستێنێت و چالاکیەکانی رابگرێت.
جان باس دەڵێت: جارێکی دیکەش داوا لە پە کە کە دەکەین واز لە شەڕ بێنێت و کۆتایی بە چالاکیەکانی خۆی بێنێت و ناوبراو لە درێژەدا پە کە کە بەوە تومەتبار دەکات کە ئەوان شەڕیان دەستپێکردوەتەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت : چارەسەری ئەو پرسانەی کە بوە هۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە تورکیە، تووندوتیژی نییە بەڵکو دەبێت لە رێگەی ئاشتی و دانوستانەوە چارەسەر بکرێت. بۆیە داوا لە هەموو ئەوانە دەکەین کە لایەنگری ئاشتین، تەواوی هێزی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ وەدیی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە تورکیە.