دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ڤیدیۆ.. بەخاكسپاردنی كورش بەخشندە بە سرودی ئەنترناسیۆنال لەشاری سنە

ئەمرۆ هەینی لەشاری سنە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكار‌و خانەوادە‌و هاوڕێیانی كورش بەخشندە، هەڵسوڕاوی كرێكاری كورد لەوشارە بەخاك سپێردرا.
بەشداربووانی مەراسیمەكە بەپاش گەیاندنی تەرمی كورش بە گۆڕستان، بەسرودی ئەنترناسیۆنال، سرودی جیهانی چینی كرێكار‌و دەقیقەیەك بێدەنگیی، تەرمی ئەو هەڵسوڕاوە كرێكارییەیان بەخاك سپارد.
كورش بەخشندە، هەڵسوڕاوی لەمێژینەی كرێكاری شاری سنە بوو كە بەهۆی چالاكییەكانییەوە بۆ داكۆكی لەمافی كرێكاران چەندین جار لەلایەن دەزگا سەركوتگەرەكانی رژیمەوە توشی گرتن‌و زیندانی ببووەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …