شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تاوانی جه‌نگی له سوریه/ به‌ڵگه‌کان: سێ یاساناسی جیهانی

سێ یاسانای ناسراوی جیهانی، به سوودوه‌رگرتن له 55هه‌زار وێنه‌و هه‌زاران به‌ڵکه‌ی تری نووسراوه رژیمی ئه‌سه‌دیان به تاوانی جه‌نگی مه‌حکوم کرد.له هه‌زاران به‌ڵگه‌‌ی تاوانی جه‌نگی رژیمی ئه‌سه‌د که له زۆربه‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان خراوه‌ته‌ڕوو، دیمه‌نی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازادی به‌ندییه‌کان به جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاره، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

تیمی یاسایی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه رایانگه‌یاندووه وێنه‌کانیان له رێگه‌ی ئه‌فسه‌رێکی ناو هێزه‌کانی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌سکه‌وتووه‌و له زاری ئه‌وه‌وه ده‌ڵێن: رۆژانه 50ته‌رمی گواستووه‌ته‌وه.

تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م راپۆرته‌و وێنه‌کانی له‌وه‌دایه که ده‌توانێت کاریگه‌ریی له سه‌ر دانیشتنی ژنێڤ2 ببێت، که به‌یانی چوارشه‌مه له سویس تا هه‌ینی داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

راپۆرته‌که ژماره‌ی ته‌رمه‌کانی ناو ئه‌و به‌ڵگانه به نزیکه‌ی 11000 که‌س ده‌خه‌مڵێنێت. ئه‌فسه‌ره‌که (به ناوی خوازراوی قه‌یسه‌ر) رایگه‌یاندووه ئه‌م به‌ڵگانه‌ی له نێوان ساڵه‌کانی 2011-2013دا کۆکردووه‌ته‌وه.

وێنه‌کان:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.