رێكخراوی هەواڵنێڕانی بێسنوور پەرەپێدانی سانسۆری ئینتێرنێتی لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحكووم كرد.
رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور، بڕیاری ئەم دواییانەی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی كە رایگەیاندووە، دەبێ ئینتێرنێتی میللی دابمەزرێت و ئینتێرنت زیاترسانسۆر بكریت، مەحكووم كردووە.
ئەو رێكخراوە هەروەها رایگەیاندووە، دوای هاتنەسەركاری حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەگەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاویدا، كۆنتڕۆڵی ئینتێرنێت لەئێراندا بووەتە بە پرسێكی جیددی و جێگای مشتومڕی لەنێوان بەرپرسانی رێژیمدا.
ئەو رێكخراوە لەدرێژەدا رایگەیاندووە كە سانسۆری ئینتێرنێت لەئێراندا بە بیانووی پاراستی هاووڵاتییان و پرسە ئەخلاقییەكان بەڕێوە دەچێت.
عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی چەند رۆژ لەمەوبەر لەحوكمێكدا مەئمووریەتی شورای باڵای فەزای مەجازی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە درێژكردەوە و ئەندامانی ئەو شوێنەی دیاری كرد.
ناوبراو لە حوكمەكەیدا بڕیاری دابوو بۆ دەبێ بەرپرسانی حكومەت بۆ “پاراستن و ئەمنیەتی هەمەلایەنی دنیای مەجازی لەوڵات و پاراستنی كۆمەڵگا و پێشگرتن لەدەستێوەردانی بێگانەكان” بە هەموو هێزوتوانا هەوڵ بدەن و دامەزراندنی ئینتێرنێت میللی لەهەموو كارەكانی دەوڵەتی روحانی بە پێویستتر زانی.
رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور جەختی كردووەتەوە لەمانگی گەلاوێژی ١٣٩٢دا كە حەسەن روحانی بووەتە سەرۆك كۆماری ئێران “نزیك بە سەد هاووڵاتیی وێبنووس دەستگیر كروان و ژمارەیەك لەو كەسانە سزای قورسیان بۆ بڕاوەتەوە و زیاتری ئەو كەسانە لەلایەن “ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر كراون.