هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵسوڕاوێكی مەدەنی كورد بە دوو ساڵ زیندان مەحكوم كرا

فایەق چیرە، هەڵسوراوی مەدەنی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە دوو ساڵ زیندان مەحكوم كرا.
بەپێی هەواڵێكی كەمپەینی بەرگری لە بەندكراوانی سیاسی و مەدەنی، ئەو چالاكوانە كوردە لە رۆژانی رابردوودا بۆ ئەنجامی دادگاییەكەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد كراوە و لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە سزای 2 ساڵ زیندانی پێ‌ راگەیەنراوە.

ئەو چالاكوانە مەدەنییە زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر و پاش 50 رۆژ راگیران، بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەن بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا.

فایەق چیڕە كۆتایی مانگی یەكەمی بەهاری ئەمساڵ و لەلایەن لقی 2ی دادگەی شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانی خەڵكی مەهاباد بەمەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانێ‌ و هەروەها بەلاڕێدابردنی بیروڕای خەڵك و دژایەتیی رژیمی ئێران دادگایی كرا.

فایەق چیڕە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و بەڕێوەبەری “كۆمپانیای پەیوەندییەكانی داتا”یە لە شاری مەهاباد كە لە بواری كۆمپیۆتەر و ئەنتەرنێتدا چالاكە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.