شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2024

كچی بەندكراوێكی سیاسی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

كانی، كچی زیندانی سیاسی كورد حەمەدمین ئاگوشی ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە شاری پیرانشار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 9ی پوشپەڕ، “كانی” تەمەن 23 ساڵ كە خوێندكاری زانكۆ بوو، لەماڵەكەی خۆیان بە پیرانشار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو كچە لاوە كە ماوەی ساڵێك لەوەپێش دایكی لەدەستدابوو، لەخەمی زیندانبوونی درێژماوەی باوكی توشی نەخۆشی خەمۆكی ببوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت.
حەمەدەمین ئاگوشی، مامۆستای خانەنشین كراو تەمەن 55 ساڵ ئێستا لەزیندانی زاهیدان بەندكراوە. ناوبراو ساڵی 1386 بە ئێعدام مەحكوم كرا‌و دواتر ئەو حوكمە بە 10 ساڵ زیندان‌و دوورخستنەو بۆ زیندانی زاهیدان لەدادگای پێداچوونەوە شكا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.