كۆمەڵە بەبۆنەی گیانبەختكردنی ئاكام تەلاج راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بە بۆنەی گیان بەختكردنی لاوی مەهابادی ئاكام تەلاج، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هەموو خەڵكی كوردستان دەكات.
دەقی راگەیەنراوەكە:

به داخ و پەژارەیەکی زۆر ئاکام تەلاج لاوی تێکۆشەری مەهاباد و کوردستان که له خۆپیشاندانی خەڵکی خۆراگری مەهاباد به گولە ی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی به توندی بریندار ببوو، پاش ٥٣ رۆژ ململانێ، گیانی بەختکرد و بەم جۆرە گەیشتە کاروانی پر له سەروەریی تێکۆشەرانی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان.
ئاکام تەلاج ناوێکی خۆشەویستی خەڵکی کوردستانه، بەڵام تەنیا ئیتر ناوێک نیە، رەمزی بەرخۆدان و راوەستاوی گەلی تێکۆشەری کوردستانه که هیچ کات له ٣٦ ساڵی رابردوو له خەبات و مقاومەت و تێکۆشان بۆ گەیشتن به ئاواتەکانی نەسرەوتوە. کۆماری ئیسلامی پاس ٣٦ ساڵ کۆکردنەوەی هێز و هیرشی بەردەوام و ئێعدامی سیاسی و گەمارو و کردنی کوردستان به پادگانێکی نیزامی گەورە، به هەر جموجۆلێکی سیاسی جەماوەری له کوردستان جەنایەتی گەورە دەخۆلقێنێ. ئێعدامی مەنسور ئاروەند که حوکمی هەتاهەتایی بوو، تەنیا بۆ تۆڵه سەندنەوە له خەڵکی مەهاباد، بۆ چاوترساندن و توقاندن و راگرتنی دەسەڵاتی جینایتکارانەی له سێدارە درا.
بەڵام کۆماری ئیسلامی له له ٣٦ ساڵی رابردوو زەبەری کارێگەری له راوەستاویی و خۆراگری جەماوەری خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لێکەوتوە، باش دەزانێ که به خۆڵقاندنی جەنایەتی زۆرتر کارنامەی نگریس و رەشی قورستر دەکات. بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان قۆناخی زۆر دژوار و سەختی بریوە، دڵنیاین که شەپۆلی جەماوەری گەلی وشیاری کورد ئاسۆی سەرکەوتن رونتر دەکات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرخۆشی گەرم خۆیی پێشکەش به دایک و باوک و هەمو بنەماڵەی کاک ئاکام و هەمو خەڵکی کوردستان و به تایبەت شاری خۆراگری مەهاباد دەکات.
ناو و یادی تێکۆشەری کوردستان کاک ئاکام بەرز و بەرێزە.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی
سەرکەوتو بێت بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان

کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستان
٩ی پوشپەری ١٣٩٤

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.