شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

“سەدەی بێدەنگی”/ خالید بایەزیدی (دلیر)

توێژاڵە تاریکەکانی باڵی زەوی
گێژەڵوکەی ئەم سەدەیە ئەچیننەوە
باو بۆرانی سەدەی تێکشکانی عیشق هەڵئەکات و
وە تەرمی وەریوی ئەستیرە شەستە ئەکات
چراکانی ئاسمان ئەمرن
سامیان ئەشکێت
چێرۆکە ئاڵوواڵاکان کوێر ئەبنەوە
کیژە مۆدێرنەکانی شار ئەبنە مۆزەخانەی کەون
و ئەستیرە لەسینگیان ئەدن
گوڵەکان لەبارئەچن
و مانگ پەرن ئەبی
و خور!…رەق هەڵدێ
چپەی شەوە بێ وینەکان
ئایندەی خاک بۆن ئەکەن و مەزەندەی تازەیان ئەبێ
لە گۆرانیە میژووییەکان
رائەمینن…
دەست بەدڵی سەدەی کاڵفامدا ئەکەن
تەکنەلۆژیا ئەگێڕنەوە چەرخی بەردین…
پەنجەرەکان لەرەشەبا دائەخەن
و ئادم ئەخەنەوە بەهەشت…
ئەوکات ساڵی پشت کووڕ
تەرمی ئەسپێرێتە کۆڵی دوزەخ
ئاهەنگەکانیش بەتارای روبارەوە
دێنەسەدەی بێ دەنگی
چیرۆکی عەشقە سستەکان
گەڕانەوەی گیانی هابیل
دارشتنەوەی ئەهرامەکان
جەنگ وئاشتی
بوژاندنەوەو قەلای میرنشینییەکان
و شەری ساردو «پیروسترویکا»
لەخالی سفرەوە ئەکیشن
لەگەل عەشقینوی دا ئەبنە پرسیارو؟
لەیەکەم خانەوە فێرە خۆشەویستی ئەبنەوە
گەڵا ئەبێتە چەردەیەک لەئاوازی پەنگ خوواردنەوە
هەلەکانی فەنتازیای مێژو ئەپێچرێتەوە
قەدر ئەبێتە پەپوولە
شۆڕش گوڵ ئەبخشێتەوە

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.