ئێران 100 هەزار هێز رەوانەی سووریە دەكات

رۆژنامەیەكی ئەمریكایی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێران لە رۆژانی داهاتوودا 100 هەزار سەرباز بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، رەوانەی سووریە دەكات.

بەپێی هەندێك سەرچاوەی رۆژئاوایی، رۆژنامەی واڵستریت ژۆناڵ بڵاویكردەوە ئێران خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی بەرگری تەواو لە شاری دەمێشق پایتەختی سووریە و دەسەڵات بەشار ئەسەد بكات و بۆ ئەمەش 100 هەزار سەرباز دەنێرێت بۆ ئەو وڵاتە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە ئێران ئەمە لە رێگای سەرلەنوێ زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ساڵی 2006ی زایینی لەگەڵ سووریە ئەنجام دەدات.

ئەو 100 هەزار سەربازەش كە دەینێرێت ماوەیەك لە ئێران و لە لایەن هێزە تایبەتەكانەوە سەرقاڵی راهێنان بوون.

ماوەیەكە ئەرتەشی ئەسەد لە پاشكەشێ دایەو ئێستا پلانی ئەوەی هەیە كە لە شارە بچوك و دوورەكان پاشكشێ بكات و بەرگری لە شارە گەورەكانی وەك دەمێشق و لازقیە بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.