شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

زیاتر لە 90%ی خەڵكی ئێرانی سەیری كاناڵە ماهوارییەكان دەكەن

عەزیم دارایی فازڵی، ئەندامی ئەنجومەنی دەروونناسانی ئێران دەڵێ زیاتر لە 90%ی خەڵكی ئێران، چاو لە كاناڵە ماهوارەییەكان دەكەن.

“دارایی فازڵی” هەروەها گوتوویەتی نە تەنیا بنەماڵە لاییك‌و غەیری مەزهەبییەكان، بەڵكوو بنەماڵە مەزهەبییەكانیش كەلك لە ماهوارە وەردەگرن.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی دەروونناسان لە درێژەدا دەڵێ: بەرنامەكانی ماهوارە لە ئاستی باخچەی ساوایانەوە كاریگەرییان لەسەر خەڵك داناوەو بۆ نموونە، ئێمە ئەگەر بمانهەوێ كیفێك بۆ منداڵەكەمان بكڕین، نابێ وێنەی ڕووخساری كەسایەتییەكی ئێرانی لەسەربێ، چونكی منداڵەكە پێی ڕازی نابێ، ئەم مەسەلە نیشانەی ئەوەیە كە كاناڵە ماهوارەییەكان لە قۆناغی منداڵییەوە تا گەورەساڵی كارتێكەرییان لەسەر خەڵك بووە.

چاوەدێرانی كۆمەڵایەتی دەڵێن لە حاڵێكدا بەكارهێنانی كەرستەكانی ماهوارە لە ئێران قەدەغەیەو بە “تاوان”یش دادەنرێ، بەڵام ڕاپۆرتەكان ئاشكرایان كردووە خەڵك گوێ بەم قانوونە نادەن.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی دەروونناسان دەڵێ هۆگری‌و مەیلی خەڵكی ئێران بۆ دیتنی دراماكان لە كاناڵە ماهوارەییەكان، هۆكارەكەی بۆ لاوازیی بەرهەمەكانی دەنگ‌و ڕەنگی كۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە.
فازڵی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتویەتی: سریاڵە ماهوارەییەكان بوونەتە هۆی ئەوەی كە ژن‌و مێرد ڕاشكاوانە ناپاكی لەگەڵ یەكتر بكەن، بەڵام روونی نەكردۆتەوە كە ئاخۆ پەرسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان‌و یەك لەوان ناپاكی‌و خیانەتی هاوسەرێتی هەر بۆ سەیركردنی كاناڵە ماهوارەییەكان دەگەڕێتەوە؟

مستەفا ئیقلیما، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستیی یارمەتیكارانی كۆمەڵایەتیی ئێرانشی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، 90%ی پیاوەكان لە ئێران خیانەت بە هاوسەرەكانیان دەكەن. ڕاگەیەندرانی ئەم ئامارە نوێیە لە حاڵێك دایە كە پێشتر دەیانگوت 70%ی پیاوانی ئێرانی، هەر نەبێ بۆ جارێك ناپاكییان بەرامبەر بە ژنەكانیان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.