چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەفسەرێكی دیكەی كۆماری ئیسلامی لە سوریە كوژرا

هەواڵنێرییەكانی نزیك لە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی رایانگەیاند كە ئەفسەرێكی دیكەی ئێرانی لە سوریە بە ناوی “عەقیل بەختیاری” رۆژی سێشەممە 3ی ژوەن كوژراوە.

راگەیاندنی كوژرانی ئەم ئەفسەرەی سپا لە تێكهەڵچوونەكانی ناوچەی قەلەمون لە لایەن هەواڵنێریی “ئەبنا” لە حاڵێكدایە كە سەرچاوەیەكی سووری باس لە ناردنی هەزاران چەكداری ئێرانی وعێراقی بۆ بەرگری كردن لە رژیمی ئەسەد لە دەمشقی سوریە جێگیر كراون.

ئەم سەرچاوە ئەمنیەتیەی سوریە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ، رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی جۆزەردان بە هەواڵنێرییەكانی راگەیاندووە كە نزیكەی 7 هەزار هێزی ئێرانی و عێراقی ئێستاكە لە پایتەختی سوریە بە مەبەستی بەرگریی كردن لە ئەسەد جێگیر كراون.

بە وتەی سەرچاوەكە، زۆربەی ئەو هێزانە عێراقین و پێدەچێ ئەم هێزانە لە داهاتوودا بگاتە 10 هەزار كەس.

ماڵپەڕی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، كە 15 كەس لە هێزەكانی حیزبوڵڵایان كوشتووە. سایتەكانی سەر بە لوبنان سەر بە حیزبوڵڵا رایانگەیاندووە كە نزیكەی 40 كەس لە هێزەكانی ئەم حیزبە مانگی رابردوو كوژرون.

زۆربەی كوژراوەكانی لە شەڕەكانی ناوچەی قەلەمون و ئەلەب بوون.

عقیل بختیاری.jpg 1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.