پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

“مێسیی ئاسیا”بوو بە باشترین یاریزان و گوڵكاری پاڵەوانیەتیی كۆردیال كەپ

“یادگار رۆستەمی” خونچە بەهرەمەندی كوردی خەڵكی شاری مەریوان كە بە مێسی ئاسیا ناسراوە، لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی (كوردیاڵ كەپ)ـدا كە بۆ ئەكادمییەكانی تۆپی پێی جیهان ئەنجام دەدرێت، بووە باشترین یاریزان و گوڵكاری ئەو پاڵەوانیەتییە.

یادگار رۆستەمی لە تیمی میللی تەمەن ژێر 11 ساڵانی هەڵبژاردەی ئێرانە كە بە “سپۆنسەر كیا” ناسراو و تیپەكەی پلەی دووەمی پاڵەوانیەتییەكەی بە دەست هێنا.

ئەو یاریزانە 11 ساڵانە لەلایەن “مەهدی مەهدەویكیا” یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی تیمی ئێران و راهێنەری ئەكادیمیای میللی ئێرانەوە ناسناوی “مێسیی ئاسیای” پێ دراوە، لە پاڵەوانیەتییەكەدا تیپەكەی پلەی دووەمی بە دەست هێنا، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 6-7 گوڵ بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان لە خاڵی سزا بە تیمی مونخ 1860 دۆڕان.

لەو پاڵەوانیەتییەدا یادگار رۆستەمی خونچە بەهرەمەندەكەی مەریوان، بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و توانی 14 گوڵ تۆمار بكات و ببێتە گۆڵكاری پاڵەوانیەتییەكە، هاوكات بە باشترین یاریزانی هەمان پاڵەوانیەتیی دەستنیشان كرا، ئەوەیش بە هۆی ئاست و هونەرە باڵاكەیەوە بوو.

بۆ زانین، ئەو پاڵەوانیەتییە بە بەشداریی 48 تیمی ئەكادیمیا ناسراوەكانی تۆپی پێی جیهان ئەنجام درا، كە دیارترینیان بایرن میونش و شتوتگارت و شاڵكە و سویس بوون.

یادگار روستمی 1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.