بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، بەرپرسی ژووری بیركیدنەی ستادی بەرەنگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان وتی: نزیكەی 10 هەزار میلیارد تمەن خەزار و هەزینە لە بەشی مادەی هۆشبەردا بەر ئابووریی ئێران كەوتووە و نرخی پەرەسەندنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان بە پێی خوێندنەوەكانی ساڵی 1390ی هەتاویی، 65.2% دەبێت و هەندێ پارێزگاكان لەوانە پارێزگای خوزستن لە ریزی 12 پارێزگایەكی ئێراندایە كە لە دۆخێكی سوور و قەیراناویی لە پەیوەند لەگەڵ گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكاندایە.
لە ساڵی 83ی هەتاویی نێوەنجی تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان 23 ساڵ و لە ساڵی 90 نێوەنجەكە دابەزیی بۆ 21 ساڵ و لەم دواییانەشدا بە پێی نرخی پەرەسەندنی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر نێوەنجی تەمەنی گیرۆدەبووان تا 15 ساڵ دابەزییوە و لە بەراوەرد لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە لە ماوەی 10 ساڵداتەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان 4 ساڵ دابەزییوە، ئەم دابەزینە لە ئێران لە ماوەی 10 ساڵدا لە 23 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ دابەزیوە.