دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێك لە ناوچەی كێلەشینی سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان گەمارۆیان دابوون، ئەمڕۆ هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیانكردە سەر پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەسەر سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی كێلەشین، لە رۆژی پێنجشەممەوە گەمارۆی هێزێكی (حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)یان داوە و داوایان لێدەكەن ئەو ناوچەیە جێبهڵن. بەڵام لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا بڕیاردرا، پاشەكشە بەهێزەكانیان نەكەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی PKK هێرشكراوەتە سەریان.
سەرچاوەیەك لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاندووە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ PKK هێرشیكردووەو “بەداخەوە ئەوەی نەمانویست رووبدات، روویدا”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، كە هێرشەكەی PKK لە ناوچەكانی سەقەر، خنێلە و كێلەشین بووە.
“محەممەد ساڵح” نوێنەری حیزبی دیموكراتی ئێران لە هەولێر بە رووداوی راگەیاندووە: تاوەكو ئێستا بەهۆی هێرشەكانی پەكەكەوە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات گیانیان لەدەستداوە.
یەک بۆچوون
ئابونەکان: بە هۆی تێكهەڵچوونی پەكەكە و حیزبی دیموكرات 2 كەس گیانیان لەدەستدا | KurdPress