پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

75%ی زیندانیەكانی ئێران گیرۆدەی مادە هۆشبەرەكانن

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان 75%ی زیندانییان لە ئێران گیرۆدەی مادەهۆشبەرەكانن و بە پێی وتەی وەزیری بێهداشت كە سەردانی یەكێك لە زیندانەكانی ئێرانی كردوە، ئەو زیندانییانە وەك “بۆمبی سەعاتی”یان لێ هاتووە و لەوانەیە لە هەر كات و ساتێكدا بتەقێنەوە و رێژەی زیندانیان لە ئێران دوو هێندەی زەرفیەت و ستانداردی دیاریكراوە.


“حەسەن هاشمی” وەزیری بێهداشت و دەرمانی ئێران دەڵێ زیندانی قزڵحەسار گەورەترین زیندانی ئێرانە و ئەو زیندانە لە حاڵێكدا تەنیا بۆ ٦ هەزار زیندانی دروست كراوە، بەڵام لە ئێستادا ١٤ هەزار زیندانییان تێدا ڕاگیراوە.

بە وتەی وەزیری بێهداشت، لەو زیندانەدا ١٤ كەس لە 5 میتری چوارگۆشەدا و لە سەر تەختە 3 قاتەكان دەخەون‌ و نەخۆشییە پێستییەكان، سیل و ئێدز مەترسییەكە بەردەوام بۆسەر ئەو زیندانییانە كە هیچ كامیشیان بیمە نەكراون.

بەڵام ئەو بارودۆخە دڵتەزێنەی كە وەزیری بێهداشت باسی كردووە، تەنیا تایبەت بە زیندانی قزڵحەسار نییە.

“ئەبۆلفەزل حوجەتیپوور” جێگری سڵامەت، چاكسازی‌و پەروەردەی ڕێكخراوی زیندانەكانی ئێران ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی گوڵان لە ڕێوڕەسمێكدا ڕایگەیاند سەرجەم زیندانەكانی ئێران توانای لەخۆ گرتنی ١١٠ هەزار كەسییان هەیە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ئامارە ڕەسمییەكان باس لە بوونی ٢١٠ هەزار زیندانی لە زیندانەكانی ئێراندا دەكەن.

حوجەتیپوور كە لە كۆبوونەوەیەكدا لە ڕەشت قسەی دەكرد، گوتی: بەشێوەیەكی ورد و دەقیق 73%ی زیندانییان لە ئێران بە جۆرەها مادەی هۆشبەر گیرۆدە بوون.

هەر لەم پێوەندییەدا مراد هاشم زێهی، ئەندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیسیش ڕۆژی سێشەممە “٢٩ی گوڵان” لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی مەجلس وێڕای ئاماژە بە “گرفتە ئیعتیبارییەكان” و دانە بەر ڕەخنەی ئەم مەسەلە كە “هیچ ئاوڕێك لە گرتووخانەكان نادرێتەوە” گوتی: كۆمەڵێك لە زیندانییانی گیرۆدە بە مادەی هۆشبەر بە كەلك وەرگرتن لە مادەی هۆشبەر و سۆرەنگی پیس، زیندانییەكانی دیكەش تووشی نەخۆشییە گوازراوەكان دەكەن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە زۆربوونی نەخۆشییە عفوونییەكان لە نێو زیندانەكاندا، وتی: ئەم كەسانە پاش ئازاد بوون لە زیندان، نەخۆشییەكانی خۆیان بۆ كەسانی دیكەش دەگوازنەوە كە ئەوەش مەترسییەكە بۆسەر بێهداشت و سڵامەتیی كۆمەڵگا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.