چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

مامۆستایانی ناڕازیی شاری سنە بۆ جاری چوارەم كۆبوونەوە

دەیان كەس لە مامۆستایانی كوردستان لە شاری سنە دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 24ی مانگی گوڵان لە ناڕەزایی بە حەقدەستی ناعادڵانە و هەڵاواردن لە پەروەردە و راهێنان، كۆبوونەوەیەكی بێدەنگییان بەڕێوەبرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیلنا، بۆ جاری چوارەم لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی كوردستان لە بەردەم بینای پارێزگای سنە كۆبوونهەوەیەكی بێدەنگییان لە ناڕەزایی بە حەقدەستی ناعادڵانە و هەڵاواردنەكانی ئیدارەی پەروەردە و راهێنان بەڕێوەبرد.

مامۆستایان رۆژی پێنجشەممە لە كۆبوونەوەكەی خۆیاندا رایانگەیاند: خواستەكانی ئێمە روون و ئاشكرایە بۆچی كەس ئاوڕ لە دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانمان ناداتەوە.

یەكێك لە مامۆستایانی بەشدار لەو كۆبوونەوەیە لە ئیلنای راگەیاندووە: ئیتر بە دەست بەڕێنە بێ بنەماكانی وەزارەتی پەروەردەوە ماندوو بووین و بەم بەڵێنانە كێشەكانی ئێمە چارەسەر نابێ.

یەكێكی دیكە لە مامۆستایان باسی لەوە كردووە كە ئێستاكە كێشەی وەزیر، تەنیا گەشەی قوتابخانە غەیرە ئینتفاعیەكانە، وتی: بە پێی ئەسڵی یاسای بنەڕەتی خوێندنی منداڵان دەبێ بە بێ وەرگرتنی پارە بێت بەڵام ئیدارەی پەروەردە ئێستاكە بە شێوەی چینایەتی بەڕێوە دەچێت.

مامۆستایان لەم كۆبوونەوەیەدا هیچ پلاكارد و بەنرێكیان هەڵنەواسیوە.

جێگای باسە، دواتر بەرپرسانی پارێزگاریی بە ئامادەبوون لە نێو ئەو كۆبوونەوە ناڕەزاییە، لەگەڵ مامۆستیان قسە و باسیان كرد.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.