كچە كوردێكی خەڵكی شار لە پێشبڕكێی كاراتەی(گوانجۆ) لە ئاستی ئاسیادا توانیی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
ئەو پێشبڕكێیە لە وڵاتی چین بەڕێوە چووە و تێیدا “پەریسا شێخ ئەحمەدی” كچە كاراتەكاری و خوێندكاری زانكۆی سنە ئەو سەركەوتنەی بەدەست هێنا.
“پەریسا شێخ ئەحمەدی” پاش ئەو سەركەوتنەی بەشداریی لە رەكابەرییەكانی ئۆلەمپیكی وڵاتی برێزیل دا دەكات.
ئەو كچە كاراتەكارە كوردە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٤شدا لە پێشبڕكێی وڵاتی ئەندۆنێزی سەركەوتنی بەدەست هێنابوو.