چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە بۆكان هەڕەشە لە خەڵك دەكرێت و دوو لاویش دەستگیر كران

لە شاری بۆكانی هێزە ئەمنیەتییەكان هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە و پێیان وتوون ئەگەر بێتو ناڕەزایەتی بە مەرگی “فەریناز خوسرەوانی” دەرببڕن بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی مانگی گوڵان هێزە ئەمنیەتییەكان چوونەتە شوێنە گشتییەكانی وەكوو “ئیسكەندەرییە و فەلەكەی فەرمانداریی” و بە خەڵكیان وتووە نابێ خۆپیشاندان بكەن.

لەو بارەیەوە چەند كەسێك بەرەنگارییان بوونەتەوە و باسیان لەوە كردووە كە ئێمە پشتیوانی لە خەڵكی مەهاباد دەكەین و بە تەنیا بەجێیان ناهێڵین.

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دوو گەنجیان كە ناوی یەكێكیان “ئەحمەد نیازیی”ە دەستگیر كردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

دەوترێت كۆماری ئیسلامی بۆ پێشگریی لە سەرهەڵدانی هەرچەشنە ناڕەزایەتییەك، هێزی تایبەتی لە شاری “سایین قەڵا”وە هێناوەتە شاری بۆكان.

جێگای باسە، پاش مەرگی “فەریناز خوسرەوانی” لە شاری مەهاباد و لە چەند شارێكی دیكەی كوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوە چوو و بەوبۆنەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی كورد دەستگیر و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون و دۆخی چەند كەس لە بریندارەكان نالەبار راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.