4 كەسی دیكە لە زیندانی ورمێ ئێعدام كران

4 كەسی دیكە لە زیندانی ورمێ بە تاوانی ئەنجامدانی قەتڵ لەسێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی هرانا، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19ی مانگی گوڵان، 4 كەس بە ناوەكانی “عادڵ بەخشعەلی زادە، بەهمەن ئیسماعیلی، قاد حەمیدی و عەلی تاجداری” بە تاوانی ئەونجامدانی قەتڵ لەسێدارە دران.

تا ئێستا هیچ كاربەدەستێكی قەزایی كۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم ئێعدامانە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دۆسیەكەیان لێدوانی دەرنەكردووە.

شایانی باسە، لە ماوەی 2 مانگی رابردوو نزیكەی 150 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانەوە ئێعدام كراون و ئەمەش لەحاڵێكدایە كە حەسەن رۆحانیی لە پڕوپاگەندەكانی پێش لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی بە شێوەی بەردەوام بەڵێنی باشتركردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی دەدا، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ ئەم پرسە روو لە خراپی دەڕوات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.