30 راوچی لە شار بۆكان وازیان لە راوكردن هێناوە

لە شاری بۆكان30  كۆنە ڕاوچیی بە ئەزموون، وازیان لە ڕاوكردن هێناوە و نزیك بە 30 كەویشیان گەڕاندووەتەوە بۆ داوێنی سروشت.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو ڕاوچییانە لە چیای “بەردەزەرد”ی شاری بۆكان وازهێنانی خۆیان لەڕواكردنی ئاژەڵ و باڵەندەكان ڕاگەیاندووە.

ڕاوچییەكان سەرجەم قەفەسەكانی خۆیان لە ئاگردا سووتاندووە و ژمارەیەكی دیكەشیان چەكەكانیان شكاندووە و ژمارەیەك باڵەندەش ئازاد كراون.

لەو بارەیەوە چالاكانی ژینگەپارێزی  و كلتوری كورد هەوڵی لەو چەشنەیان بە نیشتمان خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە سروشتی كوردستان وەسف كردووە.

پێشتریش لە چەندین شاری دیكەی كوردستان هەوڵی لەو چەشنە بەڕێوە چووە و تەنانەت ماوە بە ماوە لایەنگرانی ژینگە بە شێوەی خۆڕسك سەیرانگە و شوێنە گشتییەكانی كوردستان خاوێن دەكەنەوە.
شکار (2)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.