پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

سروودی ئەنتەرناسیۆناڵ

هەستن ئەی هۆزی بەشمەینەتان ، دیلانی برسیەتی دنیا
لە تەنوورەی بیروباوەڕمان ، قرمژنی تریشقە ڕاسا
تەنوورەی ئاخرینە هەستن، با هەڵیپێچین دەورەی کۆن!
ڕابین و ژێرەوژوورکەین جیهنان، ئێمەی هیچ بین بە گشت ئەی کۆیلان
ئاخرین شەڕە شەڕی سەروماڵ با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
بە ئەنتەرناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان!
ئاخرین شەڕە شەڕی سەروماڵ با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
بە ئەنتەرناسیۆنال ڕزگاردەبێ ئینسان!
دەسەڵاتدار ڕزگارمان ناکات، نە شا نە شێخ نە ئاسمان
با خۆمان بۆ ڕزگاری ڕابین، ئەی خێڵی بەرهەمهێنەران
ڕزگاری گشتی بێ و ڕەهاکەین، گیان لە بەند و ماڵ لە تاڵان
خۆمان ئاگر خۆشکەین و بکوتین، بە گەرماوگەرمی ئاسنمان
ئاخرین شەڕە شەڕی سەروماڵ با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
بە ئەنتەرناسیۆنال ڕزگاردەبێ ئینسان!
ئێمەی کرێکاران و وەرزێڕان، کۆمەڵی مەزنی زەحمەتکێش
هەر بە ئێمە دەبڕێ جیهان، تاکەی بۆ تەوەزەلی خوێن رێژ
بەڵام ئەمڕۆ سبەی ئەی هەڤاڵان، هەر کە فەوتان قەل و داڵان
هەتاوی گەش هەتا هەتایە، تیشک داوێژێ بۆ ئینسان
ئاخرین شەڕە شەڕی سەروماڵ با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
بە ئەنتەرناسیۆنال ڕزگاردەبێ ئینسان!
ئاخرین شەڕە شەڕی سەروماڵ با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
بە ئەنتەرناسیۆنال ڕزگاردەبێ ئینسان!

بابەتی هاوپۆل

برافراشتن پرچم سوختەی بازگشت گشت ارشاد، توسط زنان پائین کشیده می شود

گشت ارشاد برای مدت کوتاهی در جریان و پس از انقلاب زن، زندگی، آزادی در …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.