هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژێ 200 میلیاری تمەن مادەی هۆشبەر لە ئێران بازرگانی پێ دەكرێ

هەموو رۆژێ لە ئێران بەبڕی 200 میلیارد تمەن جۆرەها مادەی هۆشبەر بازرگانی پێ دەكرێ.

“عەلیرەزا جەزینی” قائیم‌مەقامی ستادی بەربەرەكانی لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی ڕۆژانە بایی 200 میلیارد تمەن مادەی هۆشبەر لە ئێران دەستاودەست دەكرێ، وتی ساڵی رابردوو 2747 توشبووی مادەی هۆشبەر گیانیان لە دەست داوە كە لە چاو ساڵی ڕابردوو سەدی 2 زیادی كردوە.

قائیم‌مەقامی ستادی بەربەرەكانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەكان دەڵێ ئەو ئامارە لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە ڕاگەیەندراوە و ئەوەی پی زیاد دەكا كە 2هەزار و 468 كەس لەو قوربانییانە پیاو بوون و 279 كەس لەوان ژن بوون كە ئاماری مەرگی ژنان لە چاو ساڵی پێشتر 33%ی چووەتە سەرێ.

عەلیرەزا جەزینی هەروەها ئاماژەی بە دەستبەسەرداگرتنی 555 تۆن لە هەموو جۆرەكانی مادەی هۆشبەر لە ساڵی 93 دا كردوە و دەڵێ سەدی 78 ی ئەو مادانەی دەستیان بەسەرداگیراوە تریاك، 14%ی حەشیش، 5%ی هێرۆئین‌و كەمتر لە 1%ی شیشە بووە.

ناوبراو بێ ئەوەی ئاماژە بە ئاماری وردو دەقیقی تووشیاران بە مادەهۆشبەرەكان لە ئێران بكا بەڵام نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی گواستنەوەی هەندی نەخۆشیی وەك ئیدزو هێپاتت دەربڕیوە و تیشكت خستۆتە سەر ئەوەی گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانە لە ڕێگەی پێوەندییە سێكسیەكانەوە لە 12%ەوە بۆ 36%ی زیادی كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.