دوێنێ پێنجشەممە ٢٧ی مانگی خاكەلێوە، لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی ئێران و بەتایبەت شارەكانی كوردستان، مامۆستایانی ناڕازیی بە هەڵكردنی پلاكارد و نووسراوە دەستیان دایە رێكخستنی مانگرتن و كۆبوونەوەی بەرفراوان.
جێبەجێ كردنی پەسندكراوی “زیادكردنی حەقدەستی كارمەندانی دەوڵەت” و كۆتایی هێنان بە پەراوێز خستن و هەڵاواردنی مامۆستایان، خوێندنی قوتابیان بە زمانی زگماكی، خواستە سەرەكیەكانی مامۆستیانی ناڕازیی بوو.