یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

روونکردنەوەیەک لە لایەن ناڕازیان بە سەندنەوەی ئەندامەتی لەدوو کادری کۆمەڵە

بە دوای بڵاو بونەوەی نامەی ئیعترازیی ژمارێکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمەڵە بە ئەستاندنەوەی ئەندامەتی لە هاوڕێیان خالید سیادەت و محەمەد موهتەدی، چەند کەس لەو هاوڕێیانەی نیویان نوسراوە داوایان کردوە کە نێویان لەو لیستەدا لابرێ، هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەوان پێیان وابوە کە ئەوە نامەیەکی ناوخۆیی دەبێ. ئێمە بۆ ئەو هەڵەیە داوای لێبوردنیان لی دەکەین. نووسین و پرۆسەی ئیمزا کۆکردنەوە بە پەلە بوە و پیوەندیەکان باش نەچۆتە پێش. بۆ ئێمەش فەرز ئەوە بوە کە چونکە ئەو مەوزوعە لە مێدیا باسکراوە و بڵاو بۆتەوە و تازە ئیتر بابەتێکی ناوخۆیی نیە. ئەوان لە هەر حاڵدا نامەکە و ئیعترازەکەیان پێ باشە، بەڵام نایانەوێ لە مێدیای گشتیدا باسی بکرێ. ئێمەش ڕێز لەو داوایەی ئەوان دەگرین و لە تازەکردنەوەی نامەکەدا ناوی ئەوان پاک دەکەینەوە. لە هەر حاڵدا سپاس بۆ هەلوێستی هاوڕێیانەیان.

هەر وەها  چەند کەسی دیکەش لە کادر و ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی کومەڵە لە رێگای ئێمەیلەوە پشتگیریان کردووە و داوایان کردوە کە ناویان بنوسرێت. لەم روونکردنەوەیدا ناوی هاوڕێیانی ئەندام بڵاو دەکەینەوە، بەڵام لەبەر ئەوەێ کە نامەکە وەکوو داواکاری ئەندامانی کومەڵە دارێژراوە لە هێنانی ناوی غەێری ئەندامان خۆدەبوێرین و هەر لێرەوە سپاسی خەمخوری و هەڵوێستی دلسۆزانەیان لە حاستی کومەڵە و بزووتنەوەی شوڕشگێڕانەی کوردستان دەکەین.

لەگەل رێز و حورمەتی بی پاێان بو هەمووتان

ماجد پاشایی

27.12.2013

ئەم هاورێیانە داوایان کردووە کە ناوکانیان لە لیستەکەدا پاککرێتەوە:

١-  هێمن ئەیوبی

٢- کاکۆ عەلیار

٣- ئەمین سورخابی

٤- جەمشید بەهرامی

٥- ئەمیر شەریفی

ئەم هاورێیانەش داوایان کردووە کە ناویان لە لیستەکەدا بنووسرێت:

١- ساڵەح بایاب

٢- هیوا وەیسی

٣- ئازاد کەریمی

٤- رەحمان رەسووڵزادە

٥- ئەسعەد قادری

٦- رێبوار هەورامی

٧- لوقمان بیستوونی

٨- ئومید عەبدوڵلاهی

٩- کۆماس شەهبازی

١٠- قادر ئاژەند (هەڵۆ هەورامی)

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.