دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

بوكوحەرام بڕیاری كوشتنی هەموو ژنانی دەركردووه

رێبەری گرووپی تیرۆریستی بوكوحەرام لە نیجریە دەست دەداتە جینایەت دژی مرۆڤایەتی. لە ناوچەی گووزا كە خەلافەتی خۆی راگەیاندووە، بڕیاری كوشتنی هەموو ژنەكانی دەركردووە.

“ئەبوبەكر شكو” رێبەری گرووپی تیرۆریستی بوكوحەرام ساڵی رابردوو لە ناوچەی گووزا خەلافەتی خۆی راگەیاند. ئەرتشی نیجریە پێش لە دەسپێكی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی رایگەیاندبوو، كە لە رۆژی هەینی 27ی مانگی مارس، ئەو شارەی ئازاد كردووە.

“جووتكار عوسمان عەلی” 35 ساڵی تەمەنە، كە دەوترێ بە زۆرەملێ بە هێزەكانی بوكوحەرامەوە پەیوەست بووە، سەبارەت بە كۆمەڵكوژیەك كە خۆی بینەری بووە، لەگەڵ هەواڵنێریی فەرانسە وتووێژی ئەنجام داوە.

عوسمان عەلی دەڵێ: ئەندامانی بوكوحەرام رێكەوتی 13ی مارس لە ئاوایی ئوو، كلیكاسا لە 55 كیلۆمتری شاری گووازا چوونەتە دەروەز

ناوبراو دەشڵێ: بوكوحەرام هەموو دانیشتووانی ئەو گوندە كە دەتوانن چەك هەڵبگرن كۆكردووەتەوە و پێیانی راگەیاندووە، كە رێگایەك جگە لە پەیوەست بوون بەو گروپەیان لەپێش نیە. ئەو دەڵێ كەسێك هەڵاتووە، بەڵام لە پێش چاوی هەمووان كوشتوویانە.

عەسمان عەلی لە درێژەدا باس لەوە دەكات، كە رێكەوتی یەكشەممە 15ی مارس، شكو هەموو خەڵكی كۆكردووەتەوە و قسەی بۆ كردوون. پاش گەڕانەوەی بۆ گووزا رایگەیاندووە، كە هەموو ژنەكان دەبێ بكوژرێن. ئەگەر ژنەكان نەكوژن ناتوانن لە بەهەشت بیانبینین و پشان ئەویان بردووەتە گووزا و لە پێش چاوی هەمووان ژنەكانیان كوشتووە.

عوسمان عەلی دەڵێ: ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی كۆكردووەتەوە و لە پێش چاوی ئەوان گوللەبارانیان كردوون و یەكێك لەو ژنانە كە دووگیان بووە، ویستوویەتی تا كاتی لەدایكبوونی منداڵەكەی زیندوو بمێنێ، بەڵام ئەویشیان داوەتە بەر گوللە و كوشتوویانە.

عەلی لە كۆتاییدا دەڵێ، رۆژی كوشتارە بەكۆمەڵەكە چووەتەوە گوندی كیلكاسا و لە كاتی تاریكاندا چووەتە ئاداماوا پایتەختی ولایەتێكی نزیكی ئەو گوندە و هەڵاتووە.

بوكوحەرامیش وەكوو داعش دەستی داوەتە جینایەتی جەنگی و ژنان بۆ نكاح لەگەڵ ئەندامەكانی خۆی مەجبوور دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.