یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

40 هەزار منداڵی هەتیو لە ئیلام، كرماشان و سنە بوونی هەیە

كاربەدەستێكی دەوڵەتیی لە “كومیتەی ئیمداد”ی پارێزگای ئیلام باسی لەوە كردووە، كە بەگشتی 8 هەزار و 954 منداڵی بێ سەرپەرەست لەو پارێزگایە بوونی هەیە، كە 6 هەزار و 17 كەسیان كچن و بەداخەوە دەوڵەت زۆر بە كەمتەرخەمی و بێ بایەخیەوە لە دۆخی ژیانیان دەڕوانێت.

لە لایەكی دیكەوە كاربەدەستێكی پارێزگای كرماشان بە ماف نیوزی راگەیاندووە، كە نزیكەی 18 هەزار منداڵی هەتیو لە ژێر چاودێری كومیتەی ئیمدادی پارێزگای كرماشان دان.

ناوبراو كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ، رێژەی یاریدەدەران و پشتیوانەكانی ئەو مناڵانەی 19 هەزار كەس بەراوەرد كردووە، كە 60%یان لە خەڵكی پارێزگاكەن و مانگانە هەركامەیان 20 هەزار تمەنیان بەو رێكخراوە دەوڵەتیە داوە.

هەروەها بە پێی ئامارە نافەرمیەكان، نزیكەی 12 هەزار منداڵی بێ سەرپەرست لە پارێزگای سنە بوونی هەیە، كە لە كەمترین سەرنج و یارمەتی لە لایەن كاربەدەستانەوە بێ بەرین.

ئەم ئامارانەش لەحاڵێكدایە، كە نزیكەی 60% لە منداڵانی سەرشەقامن، كە تەمەنی 10 تا 14 ساڵ 45% لەو منداڵانە پێكدەهێنێت، هەروەها 34% لە منداڵانی سەرشەقام دەخوێنن، 40% وازیان لە خوێندن هێناوە و 24%یش هیچ كات نەچوونەتە قوتابخانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.