هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

ئەردۆغان: لە پەیوەند لەگەڵ داعش هەزاران كەس دەركراون یا سەفەریان قەدەغەیە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی‌ سەرۆك كۆماری‌ توركیە ڕایگەیاند: بە گومانی‌ هەبوونی‌ پەیوەندیی بە داعشەوە، هەزار و 170 كەسی‌ بیانییان لە توركیە دەركردوە و سەفەركردنی‌ 12 هەزار و 500 كەسی‌ دیكەشیان، قەدەغە كراوە.

لە میانەی‌ چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ هەواڵنێریی ئەنادۆڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیە، ئاشكرای‌ كرد: توركیە هەڵمەتێكی‌ فراوانی‌ بۆ ڕووبەڕِووبوونەوەی‌ تیرۆر دەستپێكردوە، بە تایبەت بۆ ڕێگرتن لەو بیانییانەی‌ كە بنیازن بچنە ڕیزەكانی‌ داعش و گروپە توندڕەوەكان لە سوریە‌ن.
ناوبراو وتیشی‌: لەو چوارچێوەیەدا، تا ئێستا هەزار و 170 بیانییان لە توركیە، دەركردوە و  و مافی‌ سەفەركردنیان لە 12 هەزارو 500 گومانلێكراوی‌ دیكە قەدەغە كردوە، ڕەخنەی‌ توندیشی‌ ئاراستەی‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا كرد بەوەی‌، وەك پێویست هاوكاریی توركیە ناكەن لە رووبەڕووبوونەوەی‌ تیرۆردا بە تایبەت كە زانیاری‌ پێویست نادەن بە دەزگای‌ ئیتلاعاتی توركیە، كاتێك هاوڵاتییانی‌ ئوروپا، سەردانی‌ توركیە دەكەن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە تا ئێستا چەندین بار توركیە لە لایەن وڵاتانی ناوچەكە و جیهانەوە، بە هاوكاریی و یارمەتیدانی داعش تۆمەتبار كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.